ناونیشانی کارکردن: كارمەندی پڕۆگرام (كارمەندی هاوكارییەكان)
جۆری گرێبەست: گرێبەستی ماوە دیاریی کراو
کاتەکانی کارکردن: ٠٨:٣٠ی سەر لەبەیانی بۆ ٠٤:٠٠ی ئێوارە
شوێنی کار: نووسینگەی هەولێر
مووچەی مانگانە: ٩٥٠،٠٠٠ دیناری عێراقی
رەگەز: نێر
پلە: ٨
ڕێککەوتی ڕاگەیاندن: ٠٦-١٠-٢٠٢١
دوامۆڵەت بۆ پێشکەشکردن و ناردنی CV: ١٠-١٠-٢٠٢١ کاتژمێر ١٢:٠٠
أ/ بهرپرسیاریهتیهكان:
- سەرپەرشتیكردنی سەرجەم چالاكیەكانی دابەشكردن لە سنووری پارێزگای هەولێر.
- سەرپەرشتیكردنی بەڕێوەچوونی پڕۆگرام و پڕۆژەكان بە پێی پلان.
- هەماهەنگیكردن لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار بە مەبەستی باش بەڕێوەچوونی چالاكییەكان.
- بەدواداچوون بۆ پڕۆسەی خەرجی و كڕینی كەل و پەلی تایبەت بە پڕۆژەكان.
- دۆزینەوە ڕێگای پێویست بۆ گەیشتن بەو كەسانەی كە پێویستیان بە هاوكاریی و یارمەتییە.
- هەماهەنگییكردن لەگەڵ ئەولایەنانەی كە ئارەزووی پێشكەشكردنی هاوكاری دەكەن.
- سەرپەرشتیكردنی داتا و زانیاری تایبەت بە پڕۆگرام و پڕۆژەكان و پاراستنی ئەرشیفی پڕۆژەكان.
- ئامادەكردنی ڕاپۆرتی (هەفتانە ، مانگانە و ساڵانە).
- هەر ئەرك و بەرپرسیاریەتیەك كە بەڕێوەبەرەكەی پێی بسپێرێت.
بڕوانامەی زانستی:
- بەکالۆریۆس بەلای کەمەوە.
بەهرە و توانای پێویست بۆ ئەم پلەیە:
- ئەزموونی له سێ ساڵ كەمتر نەبێت له بواری كاركردن له رێكخراوه مرۆییەكان.
- بەکار هێنانی کۆمپیوتەر بە ئاستی (باش).
- کارامەیی سەرکردایەتی و توانای گفتوگۆ و چارەسەرکردنی کێشەکان.
- پەیوەندی بەستن و کارامەیی لە پەیوەندی کردن لەگەڵ کەسانی تر.
زمان:
- زمانی كوردی: به ئاستی (نایاب)خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی ئینگلیزی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.
- زمانی عه ره بی: به ئاستی (باش) خوێندنه وه و نووسین و قسه كردن.