ساڵانە دەزگای خێرخوازیی بارزانی و قونسوڵگەری دەوڵەتی كوەیت لە هەرێمی كوردستان لەڕێگەی رێكخراوە خێرخوازییەكانی وڵاتی كوەیتەوە پرۆژەی جۆراوجۆری خێرخوازیی و مرۆیی لە هەرێمی كوردستان بۆ خەڵكی خۆجێی و ئاوارە و پەنابەران لەناو كەمپەكاندا ئەنجام دەدەن. ئەم پرۆژانە كاریگەری زۆر باشی لەسەر باشتركردنی رەوش و گوزەرانی سوودمەندان دروستكردووەو جێگەی ئومێدە. دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەسپۆنسەری قونسوڵگەری دەوڵەتی كوەیت لە هەرێمی كوردستان و كۆمەڵەی فریاگوزاریی كوەیتی، پرۆژەی دابەشكردنی (7100) پارسێلی خۆراك لە شارەكانی (كەركووك، نەینەوا، هەولێر، دیالە، دهۆك، سلێمانی، هەڵەبجە و بەغدا) جێبەجێ دەكەن.
سەبارەت بە پرۆژەی دابەشكردنی (7100) پارسێلی خۆراك، كە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەسپۆنسەری كۆمەڵەی فریاگوزاریی كوەیتی جێبەجێی دەكەن و تیایدا (7) پارێزگای عێراق و هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە. سەبارەت بە چۆنێتی بەڕێوەچوونی پرۆسەكە، بەڕێز ئیسماعیل عەبدولعەزیز بەرپرسی هۆبەی فریاگوزاریی لەناكاوی دەزگای خێرخوازیی بارزانی تیشكی خستەسەر ئەم پرۆژەیەو رایگەیاند: دەزگای خێرخوازیی بارزانی و كۆمەڵەی فریاگوزاریی كوەیتی ساڵانێكی دوور و درێژە بەسوپاسەوە لەگەڵ رێكخراوەكانی دەوڵەتی كوەیت شانبەشانی یەكتری پرۆژەی خێرخوازیی و مرۆیی لەبوارە جیاوازەكاندا ئەنجام دەدەین و توانیومانە خزمەتێكی بەرچاو لە دانیشتوانی هەرێمی كوردستان و هەروەها ئاوارە و پەنابەرانی ناو كەمپەكاندا بكەین.
سەبارەت بە پرۆژەی دابەشكردنی (7100) پارسێلی خۆراك، بەرپرسی هۆبەی فریاگوزاری لەناكاوی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئاماژەی بەوەشكرد: ئەم پرۆژەیە لەچەندین شار جێبەجێ دەكرێت، لەوانە (لە پارێزگای كەركووك 1000 خێزان، نەینەوا 1000 خێزان، هەولێر 1000 خێزان، دیالە 550 خێزان، دهۆك 1000 خێزان، سلێمانی 1000 خێزان، هەڵەبجە 550 خێزان و بەغدا 1000 خێزان) سوودمەند دەبن و ئەو پارسێلەی ئامادەكراوە پێكهاتووە لە (برنج 5 كغ، ساوار 5كغ، ئارد 1كغم، شەكر1كغم، زەیت 1كغ، نیسك1كغ، چا 0.2كغ، خورما 1 كغم، دۆشاوی تەماتە 0.85كغ، ڕشتە 0.2كغ، خوێ 0.75كغ). سەرجەم هاوكارییەكان لەلایەن تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانییەوە دابەش دەكرێت.
