موچەی شەش مانگی منداڵانی بێباوك (ئازیزان) دابەش دەكرێت

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەچوارچێوەی پرۆژەی چاودێریی ئازیزاندا بەردەوام لەهەوڵی باشتركردنی بارو گوزەرانی منداڵانی بێنازی باوكدایە و لە پەیوەندی بەردەوامدایە لەگەڵ كەسایەتی خێرخواز و خاوەنكار و كۆمپانیاكانی كوردستان لەپێناو خزمەتكردنی منداڵانی بێباوك، بەتایبەتیش لەم ئان و ساتەدا كە كوردستان و عێراق بەگشتی چەندین ساڵە كێشەی ئابووری سەریهەڵداوەو ئەمەش كاریگەری خراپی لەسەر گوزەرانی چین و توێژەكان دروستكردووە، بەتایبەتیش لەسەر منداڵانی بێنازی باوك (ئازیزان)، بۆیە لە بەردەوامی هەوڵەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و شەونخونی بەشی ئازیزان و بێهاوژینان، توانرا بە پاڵپشتی خێرخوازانی كوردستان و خاوەنكار و كۆمپانیا نێوخۆییەكان، قۆناغێكی دیكەی دابەشكردنی هاوكاری دەست پێ بكەن، كە ئەمەش بەبۆنەی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن كارئاسانی زۆر باشی دەبێت كە لەڕووی كڕینی پێداویستییەكانی خوێندن و بەردەوامبوون لەسەر پرۆسەی خوێندن.
رۆژی یەكشەممە رێككەوتی (19/9/2021) دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە پاڵپشتی لەگەڵ كەسایەتی خێرخواز و خاوەنكار و كۆمپانیاكانی هەرێمی كوردستان دەست بە دابەشكردنی قۆناغێكی دیكەی هاوكاریی شەش مانگ بۆ (3657) منداڵی بێباوك (ئازیز) لە پرۆژەی ئازیزانی كوردستان دەكات، كە هەر ئازیزێك لەم قۆناغەدا (300$) دۆلاری ئەمەریكی بۆ تەرخانكراوە. شێوازی دابەشكردنەكان بەپێی ئۆفیسەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بڕی پارەی دابینكراو بۆ ئەم قۆناغە بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
ئۆفیسی هەولێر (1154) ئازیز سوودمەند دەبن بڕی پارەی تەرخانكراو (346200) دۆلاری ئەمەریكی دەبێت.
لە ئۆفیسی دهۆك (764) ئازیز سوودمەند دەبن بڕی پارەی تەرخانكراو (229200) دۆلاری ئەمەریكی دەبێت.
لە ئۆفیسی سلێمانی (599) ئازیز سوودمەند دەبن و بڕی پارەی تەرخانكراو (179700) دۆلاری ئەمەریكی دەبێت.
لە ئۆفیسی كەركووك (747) ئازیز سوومەند دەبن و بڕی پارەی تەرخانكراو (224100) دۆلاری ئەمەریكی دەبێت.
لە ئۆفیسی گەرمیان (393) ئازیز سوودمەند دەبن و بڕی پارەی تەرخانكراو (117900) دۆلاری ئەمەریكی دەبێت.

Previous slide
Next slide
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest