350 كورسی خوێندن بۆ چەند قوتابخانەیەكی كۆیە دابین دەكرێت

لەچوارچێوەی سێكتەری پەروەردەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، و بەبۆنەی دەستپێكی ساڵی نوێی خوێندن، لە درێژەی هەڵمەتە پەروەردەییەكاندا، 350 كورسی خوێندن بۆ چەند قوتابخانەیەكی شاری كۆیە دابینكرا.
لە رێكکەوتی 25/9/2021 لە چوارچێوەی سێکتەری پەروەردەدا، دەزگای خێرخوازیی بارزانی ساڵانە کارئاسانی بۆ قوتابیان و کەرتی پەروەردە دەکات، لە ساڵانی رابردوودا لە بواری دابینکردنی جانتاو پێداویستی خوێندندا هاوکاری پێشکەشی هەزاران قوتابی لە هەرێمی کوردستان کردووە.
لەم ساڵیشدا بە بۆنەی دەستپێکردنەوەی پرۆسەی خوێندنی (2021-2022) پرۆژەی دابینکردنی کورسی خوێندنی بۆ قوتابخانە لە سنوری پارێزگای سلێمانی و هەولێر هەیە و جێبەجێ دەکات. لەو میانەش بە هاوئاهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کۆیە (350) کورسی خوێندنی بۆ چەند قوتابخانەیەک لە قەزای کۆیەی سەر بە پارێزگای هەولێر دابینکرد.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest