لەچوارچێوەی سێكتەری خاوەن پێداویستی تایبەت، دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهاوكاری لەگەڵ دەزگای LDSی خێرخوازیی ئەمەریكی لە سنووری ئۆفیسی شەنگال و زاخۆ پێداویستی جۆراوجۆر بۆ 82 خاوەن پێداویستی تایبەت دابین دەكەن.
رێككەوتی 7/10/2021 لەچوارچێوەی پرۆژەی چاودێریی خاوەن پێداویستی تایبەتی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كە بەهاوكاری لەگەڵ دەزگای LDSی خێرخوازیی ئەمەریكی ئەنجامی دەدەن، لەسنووری شەنگال و ناحیەی سنونێ و نوێنەرایەتی زاخۆ (قەزای باتیفا) لە دوو هەڵمەتدا پێداویستی جۆاروجۆری وەك (ویلچەیر، دایبی، دارشەقە، كورسی توالێت…هتد) بەسەر 82 كەسی خاوەن پێداویستی تایبەت دابەش دەكەن.
شایانی باسە، پێش دابەشكردنی پێداویستییەكان، وانەیەك لەبارەی چۆنێتی بەكارهێنانی ئامێرەكان و خاوێنكردنەوەو پاراستنیان پێشكەش دەكرێت.
