رێكخراوێكی جیهانی قەڵای هەولێر دەباتە ئاسمان

رێكخراوی LOGی ئەڵمانی بە هاوكاری دەزگای خێرخوازیی بارزانی، چەند شوێن و ناوچەیەكی مێژوویی جیهان بەگشتی و هەرێمی كوردستان لەوانە قەڵای هەولێر لەپرۆژەیەكی جیاوازی بۆشاییگەری دا لەسەرتاسەری جیهان پەخش دەكات.
بەپێی زانیارییەكان، ئەم رێكخراوە ئامانجێتی لە 50 شوێنی مێژوویی سەر زەوییەوە پرۆژەی دروستكردنی خواردن لە ئاسمان نیشان بدات، ئەم پرۆژەیە لەلایەن ژمارەیەك كەسایەتییەوە جێبەجێ دەكرێت، لەوانە بێرند بریتەر یەکێکە لە گەورەترین دەرھێنەری مۆسیقا و دی جەی لەسەر ئاستی ئەڵمانیا و جیھان كە بەشێک لە کۆنسێرتەکانی زیاتر لە ١٠٠ ھەزار کەس ئامادەی دەبن. بێرند بریتەر لە بیرۆکەیەکی نوێدا دەیەوێ لە رێگەی دوو زمانی جیھانی «خواردن و میوزیك» بە ئەنجامدانی ئیڤێنتێک لە بۆشایی ئاسمان لەگەڵ ئەستێرەناسی بەناوبانگی جیھانی (ماتیاس) پەیوەندی لەگەڵ خەڵكی ئەم سەردەمە نوێیەی سەر زەوی دروست بکات.
بەپێی هەمان سەرچاوەی زانیاری، بیرۆکەکە بریتییە لە دروستکردن یەک جۆر خواردن لە بۆشایی ئاسمان لە ٥٠ شوێنی مێژووی زەوی وەک ھەڕەمەکانی میسر و تاج مەحلی هیندستان و پەیکەری ئازادی ئەمەریكا و دەیەوێ قەڵای ھەولێر بەشێک بێت لە پرۆژەکەی. لە رێگەی ئۆنڵاینەوە یاخود خواردن دروستکردن و میوزیك، دەکرێ بیبەستینەوە بە ئاوارەکان لەناو كەمپەكاندا لەكاتی خواردن دروستكردندا لەهەمان كاتدا لە بۆشایی ئاسمانیش هەمان خواردن دروست دەكرێت. بەشێوەیەكی گشتی ئامانجی ئەم پرۆژەیە ئەوەیە بەستانەوەی تەواوی دونیایە پێكەوە لەگەڵ بۆشایی ئاسماندا.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest