4 تۆن داو و دەرمان بۆ بنكەی تەندروستی شێخ شەرەفەدین دابینكرا

دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهاوكاری لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی پارێزگای دهۆك، دەرمان و پێداویستی پزیشكی بۆ بنكەی تەندروستی شێخ شەرەفەدین لەچیای شەنگال دابین دەكەن.
ئۆفیسی شەنگالی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چالاكییەكی تەندروستیدا زیاتر لە 4 تۆن لە دەرمان و پێداویستی تەندروستی بۆ بنكەی تەندروستی شێخ شەرەفەدین لە چیای شەنگال دابین دەكات.
لەو بارەیەوە پیردەیان بەرپرسی ئۆفیسی شەنگالی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند: لەسەر داخوازیی دانیشتوانی سەر چیای شەنگال كە ئێستاكە نزیكەی 2 هەزار خێزان نیشتەجێن، لە هەڵمەتێكدا بەهاوكاری و پاڵپشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی پارێزگای دهۆك، دەرمان و پێداویستی تەندروستیمان بۆ بنكەی شێخ شەرەفەدین دابینكرد، هەروەها رایگەیاند: ئێمە ئێستاكە ئۆفیسمان لە ناحیەی سنوونێ كردۆتەوەو بەردەوام دەبین لە هاوكاریكردن و یارمەتیدانی ئاوارەكانی چیای شەنگال و دەوروبەری و ئەو شوێن و ناوچانەی كە پێویستیان بە هاوكاری جۆراوجۆر هەیە.

Previous slide
Next slide
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest