شەنگال… هاوكاری پێشكەشی 300 خێزان دەكرێت

ئۆفیسی شەنگالی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ناحیەی سنوونێ بەهاوكاری لەگەڵ كۆمەڵەی فریاگوزاریی كوەیتی، هاوكاری پێشكەشی 300 خێزانی كەمدەرامەتی دەڤەرەكە دەكات.
پاش دەستبەكاربوونی ئۆفیسی شەنگالی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ناحیەی سنوونێ، بەشێوەیەكی بەردەوام دەستی بەجێبەجێكردنی پرۆژە خزمەتگوزارییەكانی كردووە كە تایبەتە بە هاوكاریكردنی خێزانی ئاوارە و كەمدەرامەتی ئەو سنوورە. لەو چوارچێوەیەدا، بەهاوكاری لەگەڵ كۆمەڵەی فریاگوزاری كوەیتی، پارسێلی خۆراك بەسەر 300 خێزانی كەمدەرامەت و خاوەن پێداویستی تایبەت و خێزانی بێسەرپەرشتدا دابەش دەكەن.
لەو بارەیەوە پیردەیان بەرپرسی ئۆفیسی شەنگالی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند: پاش كردنەوەی ئۆفیسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەناحیەی سنوونێ، بەهاوكاری دەزگا حكومییەكانی ناوچەكە دووبارە دەستمان بە ئەنجامدانی كارو چالاكییە خێرخوازیی و مرۆییەكان كردۆتەوە و لەو پێناوەشدا بەشێوەیەكی بەردەوام پرۆژەمان بۆ خێزانی هەژارو كەمدەرامەت و ئاوارەكانی دەوروبەری ئەو دەڤەرە دەبێت.

Share on facebook
Facebook
Share on email
Email
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on pinterest
Pinterest