له‌چوارچێوه‌ی سێكته‌ری ته‌ندروستی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌پێناو خزمه‌تكردن به چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگا و هاوكاریكردنی كه‌رتی ته‌ندروستی، 1800 پارچه له ده‌رمانی دژه به‌كتریا (شرووبی هه‌وكردن) پێشكه‌ش به نه‌خۆشخانه‌ی راپه‌ڕینی شاری هه‌ولێر كرا.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام كار بۆ خزمه‌تكردنی مرۆڤایه‌تی ده‌كات، له‌و چوارچێوه‌یه‌داو له پرۆژه‌یه‌كی نوێ‌دا، رێككه‌وتی 30/11/2021 ده‌رمانی دژه به‌كتریا (شرووبی هه‌وكردن)ی پێشكه‌ش به نه‌خۆشخانه‌ی راپه‌ڕینی شاری هه‌ولێر كرد كه تایبه‌ته به چاره‌سه‌ر و پشكنینی منداڵان.
له‌و باره‌یه‌وه مو‌سا ئه‌حمه‌د سه‌رۆكی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی رایگه‌یاند: ئێمه شانازی به‌وه ده‌كه‌ین كه له‌زۆربه‌ی سێكته‌ره‌كانی ژیاندا توانیومانه به به‌رده‌وامی خزمه‌ت به‌چین و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای خۆجێی و ئاواره و په‌نابه‌ران بكه‌ین. هاوكات به‌خشینی ئه‌م جۆره ده‌رمانه بۆ ئه‌وه‌یه له سه‌ره‌تای وه‌رزی زستانداین و له‌م وه‌رزده نه‌خۆشییه گوازراوه‌كان به‌ربڵاو ده‌بن، بۆیه هه‌ستاین به دابینكردنی 1800 پارچه له ده‌رمانی دژه به‌كتریا (شرووبی هه‌وكردن) به نه‌خۆشخانه‌ی راپه‌ڕینی هه‌ولێر كه تیایدا چاره‌سه‌ری منداڵان ده‌كرێت. هه‌روه‌ها رایگه‌یاند: به‌رده‌وام ده‌بین له خزمه‌تكردنی كه‌رتی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌وه‌ی له‌تواناماندابێت به‌هاوكاری و پاڵپشتی خێرخوازان و رێكخراوه جیهانییه‌كان درێغی ناكه‌ین و خزمه‌ت به چین و توێژه‌كان ده‌كه‌ین.
![8D1A5414](https://i0.wp.com/bcf.krd/wp-content/uploads/2021/11/8D1A5414-scaled.jpg?fit=1024%2C683&ssl=1)
![8D1A5404](https://i0.wp.com/bcf.krd/wp-content/uploads/2021/11/8D1A5404-scaled.jpg?fit=1024%2C683&ssl=1)