دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەچوارچێوەی پرۆژە فریاگوزارییەکانی لەپێناو بەھاناوەچوونی زیانمەندانی لافاوی شاری ھەولێر، بەهاوكاری لەگەڵ پارێزگای هەولێر، پێداویستی ناوماڵە و خۆراك دابەش دەكات.
رێککەوتی ١٣/١/٢٠٢٢ بەھۆی بارانی بەخوڕ و دروستبوونی لافاو لە ژمارەیەک گەڕەکی شاری ھەولێر، تیمە فریاگوزارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەستبەجێ دەستیان بە گەیاندنی ھاوکاری کرد کە خۆی لە دابینکردنی ژەمەخۆراکی گەرم بینییەوە بۆ گەڕەکەکانی (زیلان ستی، پیڕەش، سێبەردان، بەختیاری، بەحركە، ھەولێری نوێ و شاوێس) کە تیایدا ١٥٠٠ کەس سوودمەندبوون و کە لافاو زیانی بە ماڵەکانیان گەیاندبوو. لەقۆناغی دووەمدا دەستكرا بە دابەشكردنی سووتەمەنی كە هەر خێزانێك 100 لیتریان پێدرا، هاوكات هەر لەدرێژەی دابەشكردنی هاوكارییەكان بۆ لێقەوماوانی لافاوەكە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەرێككەوتی 17/1/2022 بەهاوكاری لەگەڵ ناوەندی هەماهەنگی قەیرانەكانی پارێزگای هەولێر و گروپی كۆمپانیاكانی گەلیاوە، هەستا بە دابەشكردنی (سۆپا، بەتانی، دۆشەك، خۆراك، مافوور و تەباخ) بۆ (130) خێزانی زیانمەند لەو گەڕەكانەی كە لافاو زیانی پێگەیاندبوون.
.شایانی باسە لەرووداوی سروشتی لافاوی مانگی رابردوودا بۆ زیانمەندبووان دەستکرا بە دابەشكردنی سووتەمەنی، كە هەر خێزانێك بڕی 100 لیتریان بەركەوت، لەگەڵ دابەشكردنی پارسێلی خۆراك و پێداویستی دیكەی ناوماڵە، لەگەڵ ئەمەشدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەهاوئاهەنگی لەگەڵ پارێزگای هەولێر و ناوەندی هەماهەنگی قەیرانەكانی EJCC، دەزگای روانگە، ژمارەیەك كۆمپانیا و كەسایەتی خێرخواز و كۆمەك و هاوكارییەكانی پارێزگای دهۆك، هاوكاری جۆراوجۆر بۆ (2905) خێزانی زەرەرمەندبووی لافاو دابینكرا. لێرەدا ئاماژە بە بڕی شتومەكی دابەشكراو لەم پرۆسەیەدا بۆ رای گشتی دەخەینەڕوو: (2790) پارسێلی خۆراك، (244700) لیتر نەوتی سپی، (2218) سۆپا، (2340) فەرشی مەتر دووجا، كە هەر خێزانێك 52 مەتری بۆ دابینكرا، (11700) بالیف، (11700) دۆشەك، (12740) بەتانی، هەروەها (500) بەفرگر، (500) تەباخ، (500) جلشۆر كە لەلایەن گروپی كۆمپانیاكانی بارز دابینكرابوو، (400) بوتڵی غاز، (14720) ژەمە خۆراكی گەرم.
![e204b595-0998-4aa1-8172-f6072f1a2ec8](https://i0.wp.com/bcf.krd/wp-content/uploads/2022/01/e204b595-0998-4aa1-8172-f6072f1a2ec8-scaled.jpg?fit=1024%2C683&ssl=1)
![271994348_4816213215133901_3241170679911279335_n](https://i0.wp.com/bcf.krd/wp-content/uploads/2022/01/271994348_4816213215133901_3241170679911279335_n.jpg?fit=1024%2C683&ssl=1)
![1233940f-6c85-4b67-b900-3c013f8afb42](https://i0.wp.com/bcf.krd/wp-content/uploads/2022/01/1233940f-6c85-4b67-b900-3c013f8afb42-scaled.jpg?fit=1024%2C683&ssl=1)
![984cdb74-ee75-4d2b-b31a-b5adec102865](https://i0.wp.com/bcf.krd/wp-content/uploads/2022/01/984cdb74-ee75-4d2b-b31a-b5adec102865-scaled.jpg?fit=1024%2C683&ssl=1)
![3f200d56-94b0-404c-a059-52276da63b37](https://i0.wp.com/bcf.krd/wp-content/uploads/2022/01/3f200d56-94b0-404c-a059-52276da63b37-scaled.jpg?fit=1024%2C683&ssl=1)