هاوكاری زستانە بەسەر ئاوارەكانی چیای شەنگال دابەش دەكرێت

دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەسەر راسپاردەی بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كاروانێكی هاوكاری زستانە دەگەیەنێتە ئاوارەكانی سەر چیای شەنگال، كە بەهۆی سەرما و بەفر بارینەوە لە بارودۆخێكی خراپدا دەژین.
رێككەوتی 23/1/2022 دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەچوارچێوەی هەڵمەتە فریاگوزاریی و مرۆییەكانیدا، لەسەر راسپاردەی رێزدار (مەسرور بارزانی) سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، كاروانێكی هاوكاری كە پێكهاتبوو لە (ئارد، سووتەمەنی) بۆ 1300 خێزانی ئاوارەی سەر چیای شەنگال و دەوروبەری، كە هەر خێزانێك فەردەیەكی ئارد و 40 لیتر سووتەمەنیان پێشكەشكرا.
شایانی باسە، بەهۆی شەپۆلی سەرما و بەفر بارینەوە ئاوارەكانی سەر چیای شەنگال لە بارودۆخێكی خراپدان و پێویستیان بە ئاوڕلێدانەوەو و هاوكاری بەردەوام هەیە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەڕێگەی ئۆفیسی شەنگالەوە لە خانەسۆر، بەشێوەیەكی بەردەوام هاوكاری و پێداویستیان بۆ دابین دەكات، بەڵام پێویستی بە هاوكاری زیاتری رێكخراوە خێرخوازیی و جیهانییەكانە بۆ ئەوەی لەوەرزی زستاندا بەشێوەیەكی ئارام و بێ گیرو گرفت بژین.

Share on facebook
Facebook
Share on email
Email
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on pinterest
Pinterest

نوێترینەکان