بەمەبەستی هەماهەنگی و دروستكردنی پەیوەندییەكی باش لەگەڵ رێكخراوە حكومی و خێرخوازییەكانی ئەو وڵاتە، شاندێكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەسەرۆكایەتی (موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ئیبراهیم سەمین جێگری سەرۆك و ئاوات مستەفا ئەندامی دەستەی كارگێڕی) سەر داوای دەزگا خێرخوازییەكان و حكومەتی هەرێمی نۆردراین ڤێست فالن سەردانی وڵاتی ئەڵمانیا دەكەن.
رۆژی 28/2/2022 لە هەرێمی نۆردراین ڤێست فالن لەگەڵ خاتوو (كڵاودیا گۆدیكا) جێگری سەرۆكی پەرلەمانی هەرێمی نۆردراین ڤێست فالن، كۆبوونەوە و زۆر بەگەرمی پێشوازیی لە شاندی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كرا و باسێك لەبارەی لە گرنگی هەماهەنگی نێوان دەزگای خێرخوازی بارزانی و پەرلەمان و حكومەتی نۆردراین ڤێست فالنو رێكخراوەكانی ئەو هەرێمە لە ئەڵمانیا تاوتوكرا.
سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەوردی باسی لەكارو چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئاوارە و پەنابەران كرد و باس لە رەوش و ژیانی ئاوارە و پەنابەران كرد و باسی لە رێكخراوی كاریتاسی ئەڵمانی كرد كە بەتایبەت لە كەمپی مامڕەشان رۆڵی گەورەیان هەبووە لە هاوكاریكردنی دانیشتوانی ئەو كەمپە، هەروەها داوایكرد رێكخراوەكانی ئەڵمانیا رۆڵی گەورەتر بگێڕن لەباشتركردنی گوزەرانی ئاوارە و پەنابەران لە كەمپەكانی هەرێمی كوردستاندا، هەروەها ئاماژەی بەوەدا لەئێستادا رێكخراوەكانی نەتەوەیەكگرتووەكان لە سێكتەرەكانی ژیانی وەك(تەندروستی و پەروەرد و خۆراكدا) هاوكارییەكانیان كەمكردۆتەوە و ئەمەش كاریگەری خراپی لەسەر بار و گوزەرانیان دروستكردووە.
جێگری سەرۆكی پەرلەمانی هەرێمی نۆردراین ڤێست فالن خۆشحاڵی بۆ شاندی میوان نیشاندا و ئامادەیی نیشاندا رێكخراوەكانی وڵاتی ئەڵمانیا لە ئاییندەدا پێكەوە كاربكەن لەپێناو باشتركردنی رەوش و ژیانی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان. دواتر لەلایەن جێگری سەرۆكی پەرلەمانی هەرێمی نۆردراین ڤێست فالن خەڵاتی رێزلێنانی هەرێمی نۆردراین ڤێست فالنی تایبەتی پێشكەش بە سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كرد و داوایكرد لەنێو دەفتەری بیرەوەرییەكانی پەرلەمانی هەرێمی نۆردراین ڤێست فالن بیرەوەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی بنووسێت، كە یەكێكە لەو دەفتەرانەی كە دەیان ساڵە سەركردە و كەسایەتیە جیهانییەكانی تێدا نووسراوەتەوە.
لە دانیشتنەكەدا چەند ئەندام پەرلەمانێك و سەرۆكی رێكخراوی كاریتاسی هەرێمی نۆردراین ڤێست فالن بەشداربوون.
هەمان رۆژ شاندی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەگەڵ (یۆئافن شتان) جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی نۆردراین ڤێست فالن و وەزیری كۆچ و خێزان لە هەرێمەكە كۆبوونەوەیەك ئەنجامدرا، لەدیدارەكەدا وەزیری ناوبراو بەڵێنی دا لە ئاییندەدا سەردانی هەرێمی كوردستان بكات و لەنزیكەوە بارودۆخی ئاوارە و پەنابەران لەهەرێمی كوردستان ببینێت و هەروەها لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی لەبواری پەرەپێدانی مرۆیی و كردنەوەی خولی راهێنان هاوكاری و خزمەتكردنی ئاوارە و پەنابەران پێشكەش بكەن.
لەبەرانبەردا شاندی دەزگای خێرخوازیی بارزانی زۆر سوپاسی جێگری سەرۆكوەزیرانی هەرێمی نۆردراین ڤێست فالن كرد كە رێكخراوی كاریتاسی ئەڵمانی لەماوەكانی رابردوودا لە كەمپی مامڕەشان رۆڵی گەورەیان گێڕاوە لە خزمەتكردنی ئاوارە ئێزدییەكانی كەمپەكەدا.
شاندێكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ئەڵمانیا چەندین دیدار ئەنجام دەدەن
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
كار و چالاكییەكانی بهشی ئازیزان و بێهاوژینان لە دهزگای خێرخوازیی بارزانی لە ساڵی 2024
26/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
لە دیداری ساڵانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ستراتیژیەتی درێژماوەی كاری پێنج ساڵی داهاتوو دەستنیشان دەكرێت
23/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »