نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ و راده‌ست كردنه‌وه‌ى 20 قوتابخانه‌ له‌ كه‌ركووك

ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى رۆژى چوارشه‌ممه‌ رێككه‌وتى 14/9/2022 له‌ كۆنگره‌يه‌كى راگه‌ياندندا كۆتايى هاتنى نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ و ڕاده‌ست كردنى 20 قوتابخانه‌ى له‌ كه‌ركووك راگه‌ياند.

سه‌ره‌تاى رێوڕه‌سمه‌كه‌ به‌ وته‌كانى به‌ڕێز رێبوار محيه‌دين به‌رپرسى نووسينگه‌ى كه‌ركووكى ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى ده‌ستى پێ كرد، دواى ده‌ربڕينى سوپاس و پێزانينى بۆ هه‌ماهه‌نگييه‌كانى به‌ڕێوبه‌رايه‌تيى په‌روه‌رده‌ى كه‌ركووك و هه‌روه‌ها به‌ڕێز په‌روين فاتح به‌ڕێوبه‌رى يه‌كه‌ى سه‌رپه‌رشتيارى له‌ په‌روه‌رده‌ى كه‌ركووك و به‌ڕێز شێرزاد ره‌شيد به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى خوێندنى كوردى له‌ كه‌ركووك و ئاماده‌بووانى رێوڕه‌سمه‌كه‌، وتى: “ئه‌مڕۆ ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى دڵخۆشه‌ به‌وه‌ى ئه‌و به‌ڵێنه‌ى كه‌ يه‌ك مانگ پێش ئێستا بۆ نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ى 20 قوتابخانه‌ به‌ ئێوه‌ى به‌ڕێزى دابوو، جێبه‌جێى كرد. سه‌رۆكى ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى و ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى كارگێڕى به‌رده‌وام خزمه‌تى كه‌ركووك و كه‌ركووكييه‌كانيان له‌ ئه‌وله‌وييه‌تى كاره‌كانيان داناوه‌. به‌رده‌واميش جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ ئه‌م شاره‌ ده‌بێت گرينگيى ته‌واوى پێ بدرێت”. ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو كه‌ له‌و پرۆژه‌يه‌دا كه‌ له‌ يه‌ك مانگدا كۆتايى هاتووه‌، 12240 قوتابى و 1014 مامۆستا و فه‌رمانبه‌ر سوودمه‌ند بوون. هه‌روه‌ها هه‌لى كار بۆ 533 وه‌ستا و كرێكار ره‌خساوه‌.

دواتر به‌ڕێز شێرزاد ره‌شيد به‌ڕێوبه‌رى په‌روه‌رده‌ى خوێندنى كوردى له‌ كه‌ركووك، له‌ وته‌كانيدا سه‌ره‌تا سوپاس و پێزانينى ئاراسته‌ى ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى كرد و دواى رێزگرتن له‌ به‌ڕێوبه‌رانى قوتابخانه‌ و ستافى نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ى قوتابخانه‌كان، باسى ئه‌وه‌ى كرد كه‌ دواى كۆبوونه‌وه‌يان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى په‌روه‌رده،‌ ئاگادار كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى بڕيارى داوه‌ چه‌ند قوتابخانه‌ نۆژه‌ن بكاته‌وه‌. هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه‌ وتى: “سه‌ره‌تا 6 قوتابخانه‌ و دواتر 10 و له‌ كۆتاييدا 20 قوتابخانه‌ ده‌ستنيشان كران. هه‌موو قوتابخانه‌كان دوو ده‌وامن و زۆريش پێويستيان به‌ نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ بووه‌. بۆيه‌ ده‌كرێت بڵێين 40 قوتابخانه‌ نۆژه‌ن كراونه‌ته‌وه‌. هه‌روه‌ها زۆر جێى خۆشحاڵييه‌ كه‌ ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى به‌ هيچ جۆرێك له‌ نێوان پێكهاته‌كان و قوتابيانى كورد و عه‌ره‌ب و توركمان جياوازى نه‌كردووه‌، مايه‌ى سه‌ربه‌رزييه‌ كه‌ به‌ بێ جياوازى كارى باشيان كردووه‌، داواكارين له‌ داهاتووشدا له‌ كاره‌كانيان بۆ په‌روه‌رده‌ى كه‌ركووك به‌رده‌وام بن”. داواشى كرد ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى زياتر ئه‌و خێزانه‌ كه‌مده‌رامه‌تانه‌ به‌سه‌ر بكه‌نه‌وه‌ و بۆ قوتابيانيان جل و به‌رگ و پێداويستييه‌كانى خوێندن دابين بكه‌ن.
دواتر به‌ڕێز په‌روين فاتح به‌ڕێوبه‌رى يه‌كه‌ى سه‌رپه‌رشتيارى بنه‌ڕه‌تى له‌ په‌روه‌رده‌ى كه‌ركووك، سوپاس و پێزانينى ئاراسته‌ى ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى كرد و جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ له‌و پرۆژه‌يه‌دا كارى باش و به‌ كوالێتى كراوه‌. هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه‌ نموونه‌يه‌كى هێناوه‌ و وتى: “هه‌ر ئه‌م شوێنه‌ پێشتر هۆڵى تاقيكردنه‌وه‌ بووه‌، ته‌نانه‌ت په‌نكه‌ و كه‌ره‌سته‌ى كاره‌باييشى نه‌بووه”‌، داواشى كرد: “هه‌روه‌ك چۆن له‌ رابردوو كه‌ركووك و خوێندنى كوردى له‌ بير نه‌كراوه‌، له‌ داهاتووش له‌ بيرى نه‌كه‌ن و كارى زياترى بۆ بكه‌ن”.
دواتر وه‌ڵامى په‌يامنێرانى دەزگاكانى راگه‌ياندنيان داوه‌ و له‌ كۆتايى ڕێوڕه‌سمه‌كه‌شدا كليلى نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ى 20 قوتابخانه‌ راده‌ستى به‌ڕێوبه‌رى به‌شى خوێندنى كوردى له‌ كه‌ركووك كرا.

دواتر به‌ڕێز په‌روين فاتح به‌ڕێوبه‌رى يه‌كه‌ى سه‌رپه‌رشتيارى بنه‌ڕه‌تى له‌ په‌روه‌رده‌ى كه‌ركووك، سپاس و پێزانينى ئاراسته‌ى ده‌زگاى خێرخوازيى بارزانى كرد و جه‌ختى له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ له‌و پرۆژه‌يه‌دا كارى باش و به‌ كوالێتى كراوه‌. هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه‌ نموونه‌يه‌كى هێناوه‌ و وتى: “هه‌ر ئه‌م شوێنه‌ پێشتر هۆڵى تاقيكردنه‌وه‌ بووه‌، ته‌نانه‌ت په‌نكه‌ و كه‌ره‌سته‌ى كاره‌باييشى نه‌بووه”‌، داواشى كرد: “هه‌روه‌ك چۆن له‌ رابردوو كه‌ركووك و خوێندنى كوردى له‌ بير نه‌كراوه‌، له‌ داهاتووش له‌ بيرى نه‌كه‌ن و كارى زياترى بۆ بكه‌ن”.
دواتر وه‌ڵامى په‌يامنێرانى دەزگاكانى راگه‌ياندنيان داوه‌ و له‌ كۆتايى ڕێوڕه‌سمه‌كه‌شدا كليلى نۆژه‌ن كردنه‌وه‌ى 20 قوتابخانه‌ى راده‌ستى به‌ڕێوبه‌رى به‌شى خوێندنى كوردى له‌ كه‌ركووك كرا.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest