دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF) بە پاڵپشتیی رێکخراوی منداڵپارێزی کوردستان(KSC) رۆژی چوارشەممە رێككەوتی 30/11/2022 لە كەمپی ئاكرێ لە سنووری پارێزگای دهۆك” كۆتایی بە خولێكی یەك وەرزی (سێ مانگ) هێنا، كە تێیدا رێكارەكانی نەهێشتنی كاركردنی منداڵ و مەترسییەكانی كاری زۆرەملێ بە منداڵان و چۆنیەتی رووبەڕووبوونەوەی ژینگەی نالەبار بۆ منداڵانی بەركار، تەوەری سەرەكیی وانەكانی خولەكە بوون. لەو چالاكییەدا 68 منداڵ سوودمەند بوون و بڕوانامەشیان بە سەردا دابەش كرا.


