ئەرشاک مۆنکیان كونسووڵی ئەرمینیا لە هەولێر، لە درێژەی هاوكارییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ئاوارە و پەنابەران، رۆژی پێنج شەممە رێككەوتی 1/12/2022 سەردانی كەمپی شێخان لە سنووری پارێزگای دهۆكی كرد. مه‌به‌ست له‌و سه‌ردانه هه‌ماهه‌نگيى زياتر بۆ كارى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بوو. هه‌ر له‌و سه‌ردانه‌يدا كۆمه‌ڵێك ديارى به سه‌ر منداڵانى كه‌مپه‌كه‌دا دابه‌ش كرد.
ئەم سەردانەی كونسووڵی ئەرمینیا لە هەولێر دوای دانیشتنی لێكتێگەیشتن لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی دێت كە لە رۆژی دووشەممە رێككەوتی 10/10/2022 بڕیاریان دا 870 خێوەتی کەمپی شێخان لە سنووری پارێزگای دهۆك بگۆڕن.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بڕی 217،500 دۆلاری بۆ خێوەتەكان دابین كرد، هەروها كونسولی ئەرمینیا لە هەولێر بڕی 24،070 دۆلاری بۆ تێچووی گۆڕینی خێوەتەکانی كەمپی شێخان لە ئەستۆ گرت. کۆی گشتیی تێچووی پڕۆژەكە 241،570 دۆلار بوو.
كەمپی شێخان لە سنووری پارێزگای دهۆك زیاتر لە پێنج ساڵ بوو كە خێوەتەكانی نەگۆڕدرابوون. بە گۆڕینی خێوەتەكان دانیشتووانی كەمپەكە زۆر دڵخۆش بوون. بەتایبەتی كە لەگەڵ نزیكبوونەوە وەرزی زستان خێوەتە نوێیەكان لە سەرما دەیانپارێزێت.
ژمارەی دانیشتووانی کەمپی شێخان 644 خێزانن و لەم پڕۆژەیە 3،190 كەس سوودمەند بوون.

