دەزگای خیرخوازیی بارزانی (BCF) بە هەماهەنگی لەگەڵ رێكخراوی NRCی نەرویجی رێككەوتی 2022/11/29 بە بۆنەی گۆڕینی خوێندنی زمانی عەرەبی بۆ زمانی كوردی لە كەمپەكانی پەنابەران لە سنووری پارێزگای دهۆك ئاهەنگێكی ساز كرد.
لەو گۆڕانكارییەدا پەرتووكەكان و سیستەمی خوێندن كە پێشتر بە زمانی عەرەبی بوون، لەسەر داواكاریی دانیشتووانی كەمپەكە بۆ سەر زمانی كوردی (زمانی دایك) گۆڕان و هەموو قوتابیانی كەمپەكان لەو گۆڕانكارییە سوودمەند بوون.
دوای داواكاریی دانیشتووانی پێنج كەمپی پەناران لە سنووری پارێزگای دهۆك و رەزامەندیی بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی گشتیی پارێزگاى دهۆك و UN و DMCR ، سیستەمی خوێندن لە پۆلی یەك تا چواری سەرەتایی لە زمانی عەرەبی بۆ سەر زمانی كوردی گۆڕدرا. ئەو گۆڕانكارییە دانیشتووانی كەمپەكانی پەنابەران و بە تایبەتی قوتابیانی دڵخۆش كرد.
شایانی باسە ئەو گۆڕانكارییە كەمپەكانی ئاوارەكان ناگرێتەوە كە زۆربەیان بە نەتەوە عەرەبن و بە زمانی خۆیان دەخوێنن.
لە كەمپەكانی پەنابەران زمانی خوێندن دەگۆڕدرێت
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
دەزگای خێرخوازیی بارزانی داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات پشتیوانی لە ئازادیی خوێندن بە زمانی دایك بكەن
01/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
دانانی بەردی بناغەی سەنتەری هۆشیاری و شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان
27/11/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »