نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، بۆ بەهاناوەچوونی زیانبەرکەوتووانی رووداوی بوومەلەرزە لە رۆژئاوا و باکووری کوردستان و تورکیا و سووریا، دەستخۆشی لە دەزگای خێرخوارخوازیی بارزانی دەکات و پشتوانیشی لە کارەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دووپات کردەوە.
لە میانەی سەردانەکەی بۆ ناوچە زیانلێکەوتووەکانی تورکیا، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە یاوەریی موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، سەرەتا سەردانی بنكهى دامهزراوهى سهرۆكايهتيى بهڕێوهبردنى كارهسات و دۆخى لهناكاوى توركى(ئافاد)ی لە پارێزگاری دیلۆک (غازی عەنتاب) کرد و، لەگەڵ پارێزگار و بەڕێوەبەری دەستەی رووبەڕووبوونەوی کارەسات و بەهاناوەچوونی تورکیا(ئافاد) و بەرپرسانی دیکەی شارەکە کۆبووەوە. دواتر لە رێككەوتی 14/2/2023 لە کۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: هاتووین پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی و هەموو خەڵكی هەرێمی کوردستان بە قوربانییانی بوومەلەرزە و هەموو خەڵكی توركیا بگەیەنین”. گوتیشی: “وەک وەڵامێک بۆ هاوکاریی و بەهاناوەچوونی تورکیا لە کاتە ناخۆشەخان، دەزگای خێرخوازیی بارزانی تیمەکانی خۆی ناردووەتە ئەو وڵاتە و هاوکاریی زیانلێکەوتووان دەکات”، سوپاسی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانیشی کرد بۆ بەهاناچوونی لێقەوماوان.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەی سوپاسی تایبەتیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد و گوتی: “دەمەوێت بەتایبەت سوپاسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگاکە بکەم، بۆ خێرا بەهاناوەچوونی لێقەوماوانی بوومەلەرزە”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان، دواتر سەردانی تیمەکانی بەهاناوچوونی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و تیمەکانی دیکەی هاوکاریی حکومەتی هەرێمی کوردستانی کرد لە ناوچەی (ئیسلاحیەی و نورداخ)ی سەر بە دیلۆک، لەکاتی سەردانیشی بۆ ناو تیمی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دەستخۆشی و سوپاسی تیمی بەهاناوەچوونی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد و گوتی: “دەمەوێت هەر بەم بۆنەیەوە و بە هاتنم بۆ كەمپی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كە لێرە هەماهەنگی دەكات بۆ ئەو هاوكارییانەی لە هەرێمی كوردستانەوە ڕەوانە دەكرێن، سوپاسی دەزگای خێرخوازيی بارزانی و كاك موسا ئەحمەد بكەم. سوپاسی دەزگاكانی حكومەتی هەرێمی كوردستان دەكەم، وەزارەتی تەندروستی، وەزارەتی ناوخۆ و بەرگریی شارستانی، كۆمپانیاكانی كەرتی تایبەت، مانگی سووری عێراقی. ئەمڕۆ هاتووم پێیان بڵێم كە سەری ئێمەتان بەرز كردووە و دەستخۆشییەكی گەرم لە هەموویان دەكەین و پەنا بەخوا ئەوەی كە لە تواناماندا بێت، بۆ ئەو كەسانەی ڕووبەڕووی ئەم كارەساتە بوونەتەوە، درێغی ناكەین. خوا هاریكار بێت و هەر سەركەوتوو بن”.
نێچيرڤان بارزانى سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی خێرا بەهاناوەچوونی تیمەکانی دەزگای خێرخوازی بارزانی بۆ زیانبەرکەوتوەکانی بوومەلەرزە، جهختى لهوه كردهوه كه “ئەوەی لە تواناماندا بێت، چ بۆ توركیا و چ بۆ سووريا، ئەنجامی دەدەین. جێگەی دەستخۆشييه و سوپاسى دەزگاكانی حكوومەتی هەرێمى كوردستان لە زاخۆ و دهۆك و هەولێر و دەزگای خێرخوازیی بارزانی دهكهين، چونكە ئەو ڕێكخستن و ديسپلینەی هەیانە، هۆكارێكی سەرەكیی بوو بۆ ئەم ئامادەكارییە. ئێمە دراوسێى توركیاین و خەمبار بووین بەو كارەساتەی لێرە ڕووی دا و ئەو كارەی كە ئەمانە ئەنجامیان داوە، بە دڵ ئەنجامیان داوە. بێگومان هاوكارییەكانیش بەردەوام دەبن”.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی هاوکارییەکان و بەردەوامی هاوکارییەکان بۆ تورکیا و سووریا رایگەیاند: “ئەم پرسە پرسێكی مرۆڤایەتییە، ئێمە هەموومان برای یەكترین، چ تورك و چ كورد و هەر ئایین و مەزهەبێك، هەموومان برای یەكترین، كاتێك برایەتی هەبێت، پێویستە لە كاتی تەنگانەدا ئێوە هاریكاریمان بكەن، كه ئێوەش پێویستتان بوو، ئێمە هاوكاریتان بكەین، هاریكاریی ئێمە هاریكاریی برایەتییە”.