دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاریی دەزگای خێرخوازیی LDS، رێككەوتی 14/2/2023 لە هەر دوو كەمپی باسرمە و قوشتەپە لە سنووری پارێزگای هەولێر، دوو خولی هۆشیاری لە بارەی نەخۆشیی دەروونی و رێگرییەكانی تووشبوونی ئەو نەخۆشییە كردەوە.
لە كەمپی باسرمە 13 ئافرەت و لە کەمپی قوشتەپە 16 ئافرەت لەو چالاكییانە سوودمەند بوون.
شایانی باسە مامۆستایانی ئەو جۆرە خولانە جەخت لەوە دەكەنەوە، كە باری دوروونیی ئاوارە و پەنابەران و دانیشتووانی كەمپەكان، زیاتر لە خەڵكی ئاسایی لە ژێر گوشاردایە، بۆیە بە پێویستی دەزانن رەچاوی ئەو دۆخە هەستیارەیان بكرێت و رێنمایی و رێكاری گونجاویان بۆ دەستنیشان بكرێت.

