دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاریی دەزگای خێرخوازیی LDS، رێككەوتی 2023/2/15 لە كەمپی دیبەگە – سنووری پارێزگای هەولێر، بە ئامادە بوونی بەرێوەبەری کارگێڕی کەمپ و مامۆستایان، ژمارەیەك لە قوتابیانیان بە بۆنەی دەرچوونیان لە تاقیکردنەوەی نیوەی ساڵ بە پلەی یەكەم خەڵات كرد. لەو چالاكییە 20 قوتابیی کوڕ سوودمەند بوون.
بارزانیی نەمر ده‌فه‌رموێت: “چه‌كی زانست بكه‌نه شانتان و هه‌موو توانایه‌كتان بخه‌نه كار بۆ رزگاركردنی گه‌له‌كه‌تان له نه‌خوێنده‌واری”. هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه سێكته‌ری په‌روه‌رده به یه‌كێك له سێكته‌ره گرنگه‌كانی پلانی كاركردنی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی داده‌نرێت و، ساڵانه چه‌ندین چالاكیی گرنگ بۆ پێشكه‌تن و خزمه‌تكردن و پاڵپشتیی ئه‌م كه‌رته ئه‌نجام ده‌درێن.


