سەرۆك بارزانی 15یەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی كتێبی لە هەولێر كردەوە،
دەزگای خێرخوازیی بارزانییش بە كۆمەڵێك كتێبی نایابەوە بەشداری تێدا كردووە

سەرۆک مەسعود بارزانی بە ئامادەبوونی ژمارەیەك كەسایەتی و ئەدیب و سیاسەتمەداری كوردستانی و بیانی رۆژی چوارشەممە رێككەوتی 8ی ئاداری 2023، 15یەمین پێشانگای نێودەولەتی کتێبی لە هەولێر کردەوە.
دەزگای مەدا بۆ راگەیاندن و رۆشنبیری و هونەری بە هاوكاریی وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان ئەم پێشانگایە بەڕێوە دەبەن، پێشانگاكە لە رۆژانی 8 – 18/3/2023 كراوە دەبێت، شوێنەكەشی لە پێشانگەی نێودەوڵەتیی پارکی (سامی عەبدولڕەحمان)ـە كە ژمارەیەکی بەرچاوی دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی کوردی و بیانی تێیدا بەشدارن.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF) لە رۆژی یەكەمی كردنەوەی پێشانگاكە بە كۆمەڵێك كتێبی نایابەوە لە 15یەمین پێشانگای نێودەولەتی کتێب لە هەولێر بەشداری كردووە.
شایانی باسە 14یەمین پێشانگەی نێودەوڵەتیی کتێب لە هەولێر ساڵی 2019 کرایەوە، دوای ئەوە، بە هۆی کۆرۆناوە نەتوانرا تاوەکو ئەمساڵ پێشانگەی كتێب بکرێتەوە. ئەمساڵ 15یەمین پێشانگەی نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر، لە ژێر چاودێریی سەرۆك بارزانی و بە ئامادەبوونی جەنابیان كرایەوە.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest