دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ساڵی 2020 بڕی (3,105,520) لیتر نەوتی سپی بەسەر خەڵكی هەژار و كەم داهاتدا دابەش كرد. 31،027 خێزان لێی سوودمەند بوون. ساڵی 2021 رێژەی دابەشكردنی نەوتی سپی بۆ خەڵكی هەژار و كەم داهات (290,400) لیتر بوو، كە 4840 خێزان لێی سوودمەند بوون، بەڵام لە ساڵی 2022 رێژەی دابەشكردنی نەوتی سپی بۆ زیاتر لە (75،900) لیتر بەرز كرایەوە.
ئەم پرۆژەیە لە هەڵمەتێكی بەرفراون كە هەموو هەرێمی كوردستانی گرتەوە، رۆژی دووشەممە رێككەوتی 30/1/2023 هاوكات لەگەڵ وەرزی زستان، بە ئامادەبوونی بەڕێزان هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، دكتۆر عەبدولڕەحمان سدیق سەرۆکی دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان و موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە كۆنگرەیەكی راگەیاندندا لە سۆران راگەیەندرا.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی مەبەستی لە “دابەشكردنی نەوت” تەنیا پێكانی ئامانجێك نییە، واتە راستە دابەشكردنی نەوت بە سەر خەڵكی كەم داهات (ئەویش لە ناوەندی وەرزی زستاندا) هەم ئەركێكی مرۆیی و هەم هەڵمەتێكی پیرۆزە، بەڵام پاراستنی ژینگە و سرووشتی كوردستانیش ئەركێكی شەرعی و ئەخلاقی و مرۆییە و، دابەشكردنی سووتەمەنی تا ئاستێكی زۆر رێگری لە بڕینەوەی هەڕەمەكیی دارستان و داری سەیرانگەكان دەكات.
دابەشكردنی نەوتەكە لە پارێزگا و ئیدارەی سەربەخۆی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و گوندە دوورەدەست و شاخاوییەكان بەتایبەتی ئەنجام درا. چۆنیەتی و چەندایەتی پرۆژەكەش بەمجۆرە بوو: بڕی 2،200،000 لیتر نەوتی سپی بەسەر 22 هەزار خێزاندا دابەش كرا. لە سۆران و هەولێر 700،000 لیتر، هەروەها لە سلێمانی راپەڕین و گەرمیان 500،000 لیتر، لە هەڵەبجە 230،000 لیتر، لە دهۆك و زاخۆش 760،000 لیتر نەوتی سپی دابەش كران و هەر خێزانێك 100 لیتر نەوتی سپی پێ درا.
پرۆسەكەش بە كراوەیی مایەوە، بۆ ئەوەی بەردەوام بێت و هاووڵاتی زیاتر سوودمەند بن..
كارنامەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی
لە سێ ساڵی رابردوو بۆ دابەشكردنی نەوت بەسەر خەڵكی كەمداهاتی كوردستان
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ بەشداری لە كۆڕبهندی BBF لە ئەڵمانیا بانگهێشت دەكرێت
24/10/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
لەژێر چاودێریی ڕێزدارمەسرور بارزانی بەردی بناغەی پڕۆژەی(BCF City) لە قوشتەپە دانرا
21/10/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »