شاندێكی قوتابیانی زانكۆكانی سویسڕا و ئەڵمانیا، رێككەوتی 8/3/2023 سەردانی سەرۆكایەتیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF)یان كرد و، لەلایەن بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە گەرمی پێشوازییان لێ كرا.
شاندی میوان خوێندەڤانی بەشەكانی تایبەت بە رێكخراوە مرۆییەكانن و مەبەستیان لەو سەردانە، لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە كار و پرۆژە و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بوو.
بەڕێز سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە وردی باسی چۆنیەتی دامەزران و بونیادنان و كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە سێكتەرە جۆراوجۆرەكانی خزمەتگوزاری و فریاكەوتندا بۆ شاندی میوان كرد. هاوكات گرتەی ڤیدیۆیی 17 ساڵی خزمەتەكانی دەزگا بۆ شاندی میوان نمایش كرا و، چاویان بە بەشیك لە چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە وڵاتە جیاوازەكان كەوت.
بەڕێز موسا ئەحمەد، جەختی لەوە كردەوە، دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بۆ لەئەستۆگرتنی پەرەپێدان بە یەكێك لە پەیامەكانی بارزانیی نەمر دامەزراوە، كە فەرموویەتی: “شانازییه بۆ مرۆڤ خزمەتكاری میللەتی خۆی بێت”. دواتر باسی چۆنیەتی گەیاندنی هاوكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە خەڵكی زیانبەركەوتووی كارەساتی عەردهەژێنی باكوور و رۆژئاوای كوردستان و توركیا و سووریای كرد. ئەوەشی دووپات كردەوە، تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی هیچ سنوورێك بۆ هاریكارییە مرۆییەكان نایانوەستێنی، شاندی میوانیشی راسپارد، بەوەی كە هەر كامیان دەتوانن لە وڵاتی خۆیان ببن بە نوێنەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە گەیاندنی پەیامی مرۆیی، شاندی میوانیش وێڕای سوپاس و پێزانین، سەرسامیی خۆیان بۆ هاریكارییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ خەڵكی لێقەوماو و هەژار و زیانبەركەوتوو دەربڕی.
شاندێكی قوتابیانی زانكۆكانی سویسڕا و ئەڵمانیا سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكەن
نوێترینەکان
دەزگای خێرخوازیی بارزانی باڵاخانەی كۆلێژی زانستە ئیسلامییەكان لە تكریت دەكاتەوە
07/10/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشوازی لە شاندی ڕێکخراوی komciwan دەكات
03/10/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »