سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئازادیی ئایین و باوەڕ لە حکومەتی ئەڵمانیا و شاندێکی باڵای پەرلەمانی ئەو وڵاتە و كونسووڵی ئەلمانیا لە كوردستان، رێکكەوتی 6\4\2023 سەردانی كەمپی شاریا لە سنووری پارێزگای دهۆكیان كرد و لە لایەن نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەستەی كارگێڕیی كەمپەكەوە بە گەرمی پێشوازی كران.
لەو دانیشتنەدا بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری كۆچ و كۆچبەران(پیر دەیان)، رەوشی ژیان و بارودۆخی دانیشتووانی كەمپەكە و گرفت و ئاریشەكانی دەڤەری شنگال تاوتوێ كران. دواتر شاندەكە بۆ لە نزیكەوە ئاگاداربوون لە خواست و داواكاریی ئاوارەكان، سەردانی ناو كەمپەكەیان كرد.


