دەزگای خێرخوازيی بارزانی(BCF) لە ناوخۆ و دەرەوەی كوردستان پارسێلی خۆراك و ژەمە خواردنی گەرم دابەش دەكات. هەر لە درێژەی ئەو چالاكییانەدا لە مانگی رەمەزانی پیرۆز، رێككەوتی 4/4/2023 لە سنووری قهزای خانهقین و دەوروبهری 300 پارسێلی خۆراكی بە سەر 300 خێزانی ههژار و كهم داهاتدا دابەش كرد.
ئۆفیسی شنگالی دەزگای خێرخوازيی بارزانی، رێکكەوتی 5/4/2023 لە سنووری ناحیەی زومار و سحێلا 360 پارسێلی خۆراكی بە سەر 360 خێزانی ههژار و كهم داهات و خاوەن پێداویستیی تایبەتدا دابەش كرد.
دەزگای خێرخوازيی بارزانی رێکكەوتی 6/4/2023 لە ناوچەکانی حەمدانیە، شێخان و فایدێ 700 پارسێلی خۆراکی دابەش كرد.
لە رۆژانی 9 -10/4/2023 خوانی بەربانگ بۆ 750 منداڵی ئازیز و كەسوكاریان بە هاوكاریی مانگی سووری ئیماراتی لە سلێمانی ئامادە كرا، هەر خانەوادەیەكیش یەك سەلەی خۆراكی پێ درا.
دەزگای خێرخوازيی بارزانی هەر لە رێككەوتی 9/4/2023 خوانی بەربانگی بۆ قوتابیانی بەشە ناوخۆییەکانی پارێزگای هەڵەبجە ئامادە كرد. لەو چالاكییە 1200 قوتابی سوودمەند بوون.
وەك نەریتی ساڵانەش دەزگای خێرخوازيی بارزانی هەموو رۆژێكی مانگی رەمەزان لە هەولێر زیاتر لە 1000 كەس ژەمە خواردنی گەرمیان لە بەربانگان پێشكەش دەكات” ئەمساڵیش ئەو پرۆژەیە بە هاوكاریی كۆمپانیای گەلیاوا تا كۆتایی مانگی رەمەزان بەردەوام دەبێت.
لە دەرەوەی كوردستانیش لە سووریا و توركیا، دابەشكردنی ژەمە خورادنی گەرم و پارسێلی خۆراك بۆ لێقەوماوانی بوومەلەرزە لە سەرەتای كارەساتەكەوە تا ئێستا بەردەوام بووە.
لە مانگی رەمەزانی پیرۆز دابەشكردنی پارسێلی خۆراك و ژەمە خواردنی گەرم بەردەوامە
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
دەزگای خێرخوازیی بارزانی داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات پشتیوانی لە ئازادیی خوێندن بە زمانی دایك بكەن
01/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
دانانی بەردی بناغەی سەنتەری هۆشیاری و شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان
27/11/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »