لە ژێر رێنمایی رێزدار مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی بۆردی دەستەی دامەزرێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی، تیمەکانی رزگارکردنی دامەزراوەکە و کاروانەکانی فریاگوزاری رۆژی دووشەممە 6ی شوباتی 2023 بۆ یارمەتیدانی زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە بەرەو تورکیا بەڕێ کەوتن.
دوای ئەوەی به‌ره‌به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه رێككه‌وتی 6/2/2023 بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك به هێزی 7.8 ریشتەر پارێزگای مه‌ڕه‌شی له توركیا هه‌ژاند كه بووه هۆی وێرانكردنی (10) شار له توركیا و چه‌ند شار له سووریا، تیمێکی راهێنراوی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە بواری کاردانەوەی فریاگوزاریدا کە بە هەموو پێداویستییە پزیشکییەکان تەیار کرابوون، بۆ یارمەتیدانی قوربانییانی کارەساتەکە گەیشتنە تورکیا. کاروانی یەکەم لە 15 ئۆتۆمبێل و 50 کارمەندی فریاگوزاری پێکهاتبوو.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەوڵە هاوبەشەکانی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی و ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان (JCC) سەر بە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی كوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکە دەست پێ کرد.
هەروەها تیمەکانی دەزگای خێرخوایزی بارزانی، بۆ یارمەتیدانی قوربانیانی بوومەلەرزەکە خۆیان گەیاندە سنوورەکانی سووریاش، ئێستاش رێکارە کارگێڕییەکان بۆ تێپەڕین لە خاڵە سنوورییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و باکووری سووریا تەواو بوون.
دوای گه‌یشتنی تیمه‌كان به سه‌ر شاره‌كانی(ئیسلاحیه، دیاربه‌كر، ئادیامان، نورداغ، ئورفه، مه‌ڕه‌ش و عه‌نتاب) دابه‌ش بوون و ده‌ست كرا به هه‌ڵمه‌تی پێشكه‌شكردنی(خواردنی گه‌رم، خواردنی خێرا، خواردنی وشك، به‌تانی و دوشەك، خێوەت، پێداویستیی منداڵان و ئاوی خواردنەوە)، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ش تیمێكی ته‌ندروستی كه پێكهاتبوون له(3) ئامبۆلانس و(15) كارمه‌ندی ته‌ندروستی خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستییان پێشكەش به برینداران و نه‌خۆشان له ئیسلاحیه ده‌كرد.
کاروانی هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی وەکو یەکەم رێکخراوی مرۆیی گەیشتنە عەفرین.
هاوکارییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ زیانلێکەوتووانی بوومەلەرزە لە وڵاتانی تورکیا و سووریا
نوێترینەکان
كار و چالاكییەكانی به‌شی ئازیزان و بێهاوژینان لە ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی لە ساڵی 2024
26/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
لە دیداری ساڵانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ستراتیژیەتی درێژماوەی كاری پێنج ساڵی داهاتوو دەستنیشان دەكرێت
23/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »