بەڕێزان لیو ژینیۆنگ كونسووڵی گشتیی وڵاتی چین بە وەكالەت و شاندی یاوەری، رێككەوتی 5\7\2023 سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی (BCF)یان كرد و لە لایەن بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە گەرمی پێشوازییان لێ كرا.
لەو دیدارەدا سەرەتا سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی وێڕای بەخێرهاتنی شاندی میوان، خۆشحاڵیی خۆیان بۆ سەردانەکە دەربڕی و کورتەیەک لە کار و چالاکیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ شاندی میوان باس کرد.
لەلایەن خۆیەوە كونسووڵی گشتیی وڵاتی چین بە وەكالەت سەرسامی خۆی لە خزمەتەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە بواری ئاوارە و پەنابەر و فریاگوزارییەكان دەربڕی.
هەر لەو دیدارەدا بڕیار درا، لە داھاتوو بیر و رای زیاتر ئاڵوگۆڕ بکەن بۆ خزمەتکردن بە تایبەت لە بواری پەروەردە و پەرەپێدانی مرۆیی و ھەماھەنگیی زیاتر بۆ کاری پێكەوەیی بکەن.
كونسووڵی گشتیی وڵاتی چین بە وەكالەت سەردانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكات
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
دەزگای خێرخوازیی بارزانی داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات پشتیوانی لە ئازادیی خوێندن بە زمانی دایك بكەن
01/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
دانانی بەردی بناغەی سەنتەری هۆشیاری و شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان
27/11/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »