دەزگای خێرخوازیی بارزانی و زانکۆی لوبنانی فەرەنسی یاداشتی لێکتێگەیشتن واژوو دەکەن

بە ئامادەبوونی هەر یەک لە بەڕێزان موسا ئەحمەد، سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF) و ئەمین کاکشەر، سەرۆکی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی، رۆژی چوارشەمە رێککەوتی 26\7\2023 لە باڵەخانەی سەرۆکایەتیی زانکۆی لوبنانی فەرەنسی، یاداشتی لێکتێگەیشتن لە نێوان دەزگای خێرخوازیی بارزانی و زانکۆی لوبنانی فەرەنسی واژوو کرا.
واژووکردنی ئەم یاداشتە بە مەبەستی ئەنجامدانی پرۆژەی “باشترین توێژینەوە”یە کە لە نێوان هەردوو دامەزراوەکە بە هاوبەشی ئەنجام دەدرێت”، مەبەستی سەرەكییش رەخساندنی دەرفەتە بۆ قوتابیانی زانکۆ و تازەدەرچووان لەگەڵ تەواوی توێژەران لە هەرێمی کوردستان، بۆ پێشکەشکردنی بەهرە و توانای خۆیان و بردنەوەی خەڵاتی پرۆژەكە.
لە ئایندەیەکی نزیک و لە رێوڕەسمێکی شایستەدا پرۆژەکە رادەگەیەندرێت، هەروەها شێوازی بەشداریکردن و رێنمایەکانی بەشداربوون لە هەموو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و زانکۆی لوبنانی فەرەنسی بڵاو دەکرێتەوە و کەسی ئارەزوومەند دەتوانێت بەشدار بێت.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest