دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF)، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا لە رێككەوتی 27\7\2023 هەڵمەتی دابەشكردنی ئاوی پاكی خواردنەوەی بۆ گەڕەكە بێ ئاوەكانی كەركووك راگەیاند.
هەریەك لە بەڕێزان ڕێبوار مەحیەدین بەرپرسی ئۆفیسی كەركووكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ئەحمەد سەردار بەرپرسی ئامێرەكان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی كەركووك، لە بارەی ئەو هەڵمەتەوە بۆ میدیاكاران دوان.
سەرەتا بەرپرسی ئۆفیسی كەركووكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ئەوەی خستە ڕوو كە پرۆژەكە بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی كەركووك جێبەجێ دەكرێت و بۆ ماوەی یەك مانگ بەردەوام دەبێت. وەك باسی كرد، هەڵمەتی دابەشكردنی ئاوی پاكی خواردنەوە لە گەڕەكی كوردستان لە كەركووك دەست پێ دەكات. گوتیشی: “ئەو خێزانانەی نەخۆشیان هەیە، یان پیر و پەككەوتەن، و توانای گواستنەوەی سۆندەیان بۆ سەربانی ماڵەكانیان نییە، كرێكاریان بۆ دابین كراوە، و ماوەی پرۆژەكە یەك مانگە وهەوڵیش دەدەین ماوەكە درێژ بكەینەوە”.
لە لای خۆیەوە ئەحمەد سەردار بەرپرسی ئامێرەكان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی كەركووك، وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانین بۆ ئەو هاوكارییەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، باسی ئەوەی كرد، كە لەو گەڕەكەی ئاوی پاكی خواردنەوە دابەش دەكرێت، دانیشتووانەكەی هەژار و كەم داهاتن، گوتیشی: “لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی كەركووك 30 تانكەرمان هەیە لە ماوەی 24 كاژێر ئاو دابەش دەكەن. بەڵام ئەم هەڵمەتی دابەشكردنی ئاوە كە دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەنجامی دەدات و بۆ یەك مانگ بەردەوام دەبێت، جێگای خۆشحاڵی و سوپاس و پێزانینیە”.
كەركووك.. دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ ماوەی یەك مانگ ئاوی خواردنەوە بۆ گەڕەكە بێ ئاوەكان دابین دەكات
نوێترینەکان
دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ بەشداری لە كۆڕبهندی BBF لە ئەڵمانیا بانگهێشت دەكرێت
24/10/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
لەژێر چاودێریی ڕێزدارمەسرور بارزانی بەردی بناغەی پڕۆژەی(BCF City) لە قوشتەپە دانرا
21/10/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »