دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF)، لە رێوڕەسمێكدا كە رۆژی 31\7\2023 لە هۆتێل رۆتانا لە هەولێر بەڕێوەچوو، رایگەیاند، بە هاوكاریی نەخۆشخانەی پسپۆری دڵ و بە هاوبەشی لەگەڵ وەفدی كۆمەڵێك پزیشكی قەتەری، نەشتەرگەریی دڵ بۆ 70 منداڵانی تووشبووی نەخۆشیی دڵ ئەنجام دەدرێت.
لەو رێوڕەسمەدا كە بەڕێزان پارێزگاری هەولێر، وەزیری تەندروستی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتی لە وەزارەتی تەندروستی، كونسووڵی قەتەر و نوێنەری مانگی سووری قەتەری، بەرپرسی فەرمانگەی رێكخراوە ناحكوومییەكان، بەرپرسی لقی هەولێری مانگی سووری عێراقی و ژمارەیەك لە خاوەن كۆمپانیا و سەرمایەدارانی خێرخواز، ئامادە بوون، چەند وتار پێشكەش كران.
سەرەتا بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF)، لە وتارەكەیدا، وێڕای بەخێرهاتنی ئامادەبووانی بەڕێز، سوپاس و پێزانینی بۆ پشتیوانییەكانی قۆناغی دووەمی پرۆژەكە دەربڕی. هاوكات باسی ئەوەی كرد، كە ڕێزدار مەسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و سەرۆكی بۆردی دامەزرێنەرانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بەو پەڕی دڵگەرمییەوە، هانی داون، كە هەموو تواناكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بخەنە كار، بۆ ئەوەی لەو كەیسەدا بتوانن خومەتی زیاتر بكەن. ئەوەشی ئاشكرا كرد كە لەسەر ئەركی ڕێزدار مەسرور بارزانی قۆناغی یەكەمی پرۆژەكە جێبەجێ كراوە، كە 37 منداڵ نەشتەرگەریی دلێان بۆ كرا. هاوكات رۆڵی بەڕێزان بەڕێوەبەری سەنتەری دڵ لە هەولێر(دكتۆر شەهاب عەلی و تیمەكەی) بەر نرخاند و سوپاسی هاوكاری و پاڵپشتییەكان و هەماهەنگییان لەگەڵ سەرجەم تیمەكانی بەشداری پرۆژەكە كرد. هەروەها سوپاسی كەنیسەی تەیفونی سویسری كرد، كە بەشدارییان لە قۆناغی سێهەمی ئەو پرۆژەیەدا كردووە.
بەڕێز سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، جەختی لەوە كردەوە كە ژمارەی منداڵانی نەخۆش زۆرن كە پێویستیان بە نەشتەرگەریی دڵ هەیە، بۆیە داوای لە سەرمایەداران و خێرخوازانی كوردستان كرد، پاڵپشتیی پرۆژەكە بكەن، بۆ ئەوەی نەشتەرگەری بۆ ژمارەیەكی زۆرتری منداڵانی تووشبووی نەخۆشی دڵ بكەن. گوتیشی: “ئەو پاڵپشتییانە ژیانی چەندین منداڵی پەپوولە ئاسا لە مەرگ رزگار دەكات”.
بەڕێز د. سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی لە حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە وتارەكەیدا لە دوای بەخێرهاتنی ئامادەبووان، پرۆژەكەی بە كارێكی “دڵخۆشكەر و ئومێدبەخش و تەواو مرۆڤدۆستی” ناو برد. هاوكات گوتی: “راگەیاندنی ئەم پرۆژەیە لە كاتێكدایە كە ئێمە یادی داخێكی گەورە دەكەینەوە، كە رۆژی جینۆسایدی بارزانییەكانە و هەموو ساڵێك 31ی تەمووز ئەنفالی بارزانییەكان و هەموو ئەنفالەكانكمان بە بیر دێنێتەوە، كە ناشتن و زیندەبەچاڵكردنی دڵە زیندووەكان بوو”.
دواتر سوپاس و پێزانینی بۆ كار و چالاكی و پرۆژەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و هاوبەشەكانی دەربڕی، بەتایبەتی كە لە بواری وەك خۆی گوتی “زیندووكردنەوە دڵە زگماكییە نەخۆشەكان” و رەوانەكردنی منداڵانی نەخۆش بۆ دەرەوەی وڵات كاری بەرچاویان كردووە. گوتیشی: “پرۆژەكە پیرۆزە و وەك وەزارەتی تەندروستی پاڵپشتیی تەواو و هەماهەنگیی زیاتر دەكەین، كە ئەمە بۆ كەمكردنەوەی رێژەی مردن و كەمكردنەوەی رۆتینە بۆ رەوانەكردنی منداڵانی نەخۆش بۆ دەرەوەی وڵات و ئەمەش هاوكاری و پاڵپشتیی هەژارانە و لە هەمان كاتدا دروستكردنی و هێنانی خیبرەیە(ئەزموون) بۆ سەنتەرەكانی دڵ لە هەرێمی كوردستان”.
وەزیری تەندروستی ئەوەشی خستە ڕوو كە لە ساڵی 2022 پشكنینی ئێكۆی دڵ بۆ 74،600 كەس كراوە. كە زیاتر لە 7000ی بۆ منداڵان بووە. هەروەها زیاتر لە 15،445 قەستەرەی دڵ ئەنجام دراوە، بۆ رزگاركردنی ژیانیان و 140 نەشتەرگەری بۆ منداڵان كراوە. لە كۆی ئەوانەش ژمارەیەكیان دانیشتووی دەرەوەی هەرێمی كوردستانن و لە پارێزگانای دیكەی عێراقەوە هاتوون و چارەسەر كراون.
هەر لەو رێوڕەسمەدا هەر یەك لە بەڕێزان کونسووڵی گشتیی دەوڵەتی قەتەر لە هەرێمی كوردستان مەشعەل بن عەبدوڵا مەشعەل ئەل فەهید ئەلهاجری، محەمەد سەلاح ئیبراهیم، بەرپرسی بەهاناوەچوون لە مانگی سووری قەتەری، بارزان ئەکرەم مەنتک بەرپرسی فەرمانگە ناحکوومییەکان، ھاوڕێ ئیحسان بەرپرسی مانگی سووری عێراقی -لقی ھەولێر، لە پەیامەكانیاندا پرۆژەكەیان بەرز نرخاند و تیشكیان خستە سەر كاری پێكەوەیی و هەماهەنگیی زیاتر بۆ رزگاركردنی گیانی نەخۆشەكانی دڵ و سپاس و پێزانیان بۆ چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و هاوبەشەكانی دەربڕی.
ناساندنی “پرۆژەی ئەنجامدانی 70 نەشتەرگەریی” لە لایەن دەزگای خێرخوازیی بارزانی
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
دەزگای خێرخوازیی بارزانی داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات پشتیوانی لە ئازادیی خوێندن بە زمانی دایك بكەن
01/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
دانانی بەردی بناغەی سەنتەری هۆشیاری و شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان
27/11/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »