ئەنجامدانی چالاكیی جۆراوجۆر لە کەمپی باسرمە

دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF)، لە سەنتەرى رۆشنبیری و کۆمەڵایەتیی تيرێژ لە کەمپی باسرمە لە سنووری پارێزگای هەولێر، رێككەوتی 8/9/2023 خولێكی كۆمپیوتەری كردەوە. هاوكات رێكخراوی (Wings of Help) 7 لاپتۆپی پێشكەش بە سەنتەرەکە کرد، بۆ ئەوەی لەو خولەدا سوودی لێ وەربگرن.
رێككەوتی 10/9/2023 کۆمپانیای (برایت کاسڵ مۆتۆرز مێرسیدس بێنز)، بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەری دەزگای خێرخوازیی بارزانی و كارگێڕی كەمپی باسرمە، وانەیەكی هۆشیاری بۆ منداڵانی کەمپەکە لەسەر چۆنیەتی پاراستن و پاکوخاوێنی ددان پێشكەش كرد، هاوكات کۆمەڵێک پزیشکی ددان پشکنینی ددانی منداڵەکانیان کرد و دیارییان بەسەریاندا دابەش كرد. لەو چالاكییە 286 منداڵ سوودمەند بوون.
هەر لە هەمان رۆژ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاریی رێكخراوی(DCVAW)، كۆڕێكی
بۆ کچانی مێرمنداڵی كەمپەكە سەبارەت بە جۆرەکانی توندوتیژی خێزانی و خراپ بەکارهێنانی مۆبایل پێشكەش كرد، 20 کچ تێیدا بەشدار بوون.
رۆژی دواتر رێككەوتی 11\9\2023 بە هاوكاریی رێكخراوی(PAO) وانەیەك سەبارەت بە گرنگیی پەروەردە و ئامادەکاری بۆ ساڵی نوێی خوێندن پێشكەش كرا، 18 قوتابی لێی سوودمەند بوون.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest