بەشداربووان كردنەوەی خولەكانی پیشەیی بەرز دەنرخێنن

دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF)، یەكێك لەو سێكتەرانەی كە بایەخی زۆری پێ داوە، كردنەوەی خولەكانی پیشەیی لە ناو كەمپەكانی ئاوارە و پەنابەران و لە دەرەوەی كەمپەكان بووە، بۆ ئەوەی فێرخوازان دوای تەواوكردنی خولی فێركاری، بتوانن ببنە خاوەن داهات و بژێویی خۆیان و خێزانیان دابین بكەن.
هەر لەو چوارچێوەیەدا، نوێنەرایەتیی ئامێدیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاریی دەزگای (The Stirling Foundation)، لە سەنتەری پیشەیی شێلادزی لە ئامێدی، رێككەوتی 23ی10ی2023 خولێكی سەرتاشینی بۆ 26 گەنج كردەوە.
ئەحمەد سەعید، یەكێك لە راهێنەرانی خولەكەیە و لە لێدوانێكیدا بۆ میدیای دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە بارەی خولەكەوە گوتی: “ئەو خولە بۆ ماوەی یەك مانگ بەردەوام دەبێت. بە شێوەیەكی تیۆری و كرداری رۆژانە دوو كاتژمێر و بە شێوەیەكی زانستی، فێرخوازان فێری هەموو جۆرەكانی مۆدیلی سەرتاشین دەكەین، ئەوەش بۆ داهاتوویان باشە و دەتوانن تێكەڵ بە بازاڕی كار ببن”.
هونەر خەسرەو، یەكێكە لە فێرخوازانی ئەو خولە و وەك خۆی باسی كرد، دڵخۆشە بە فێربوونی پیشەكە و بە هیوایەكی زۆرەوە لەوە خولەدا بەشداری كردووە. هەر لەو بارەیەوە گوتی: “بۆیە هاتمە ئەم خولەی فێربوونی سەرتاشین، بۆ ئەوەی بە تەواوی و بە دروستی فێری ئەو كارە بمم و بتوانم ببمە كەسێكی بەرهەمهێنەر و ببمە خاوەنكار و بەوەش ژیانی خۆمی پێ دابین بكەم”. سوپاسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و هاوبەش و هاوكارەكان دەزگا و مامۆستایانی راهێنەری لە خولەكەدا كرد.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest