لە رۆژی جیهانیی شەكرەدا سیمینارێكی تایبەت لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشكەش كرا

هاوكات لەگەڵ رۆژی جیهانیی شەكرەدا، لە سەرۆكایەتیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF)، رۆژی 14ی11ی2023 سیمینارێك لە لایەن بەڕێز دکتۆر سیامەند حەسەن محیەددین بە بۆنەی رۆژی جیهانیی نەخۆشیی شەکرە پێشكەش كرا. كە تێیدا زۆر بە وردی و بە شێوەیەكی زانستی تیشكی خستە سەر هۆكارەكانی سەرهەڵدانی نەخۆشیی شەكرە و رێكارەكانی چارەسەری، دواتر لە لاین تاقیگەی بایۆ، پشکنینی Hba1c (سێ مانگی نەخۆشیی شەكرە) بۆ كارمەندانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەنجام درا.
نەخۆشیی شەکرە یەکێکە لە نەخۆشییە مەترسیدارەکان کە بە “بکوژە بێدەنگەکە” ناسراوە. بە هۆی زۆربوونی رێژەی تووشبووانی ئەم نەخۆشییە لە ساڵی 1991ـەوە رۆژی 14ی مانگی نۆڤەمبەری هەموو ساڵێک بە رۆژی جیهانیی شەکرە دەستنیشان كراوە. چونکە هەر لەم رۆژەدا لە ساڵی 1921 دکتۆر فردریک بانتینج لەدایک بووە، کە ئەم نەخۆشییە مەترسیدارەی دۆزییەوە.
بەپێی داتاکانی رێكخراوی تەندروستیی جیهانی (WHO)، شەکرە یەکێکە لە باوترین نەخۆشییەکانی جیهان و زیاد لە 400 ملیۆن کەس تووشبووی ئەم نەخۆشییەن و ساڵانە زیاتر لە یەك ملیۆن و پێنج سەد هەزار کەس بە هۆیەوە گیان لە دەست دەدەن.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest