دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە عەفرین پیشانگای وێنەكێشان و كاری دەستی دەكاتەوە و بەشداربووانی خولەكانیش بە بۆنەی رۆژی جیهانی پەروەردە خەڵات دەكرێن.
(سەنتەری بارزانی بۆ رۆشنبیری و پەرەپێدان) لە عەفرین كە سەر بە دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF)یە، بە بۆنەی رۆژی جیهانیی پەروەردە، رۆژی 24ی1ی2024 ، چەندین چالاكیی جۆراوجۆری ئەنجام دا، كە پێكهاتبوون لە كردنەوەی پیشانگایەكی وێنەكێشان و كاری دەستی بۆ هونەرمەندانی عەفرین و هەلپەڕكێی فولكلۆری و دابەشكردنی بڕوانامە بەسەر دەرچووانی خولە پیشەییەكان و یەكەمەكانی بەكەلۆریا.
لە رێوڕەسمێكی تایبەت بە رۆژی جیهانیی پەروەردە كە زیاتر لە 700 كەس و نوێنەری ژمارەیەك لە رێكخراوەكانی مرۆیی و مەدەنی و فەرمانگەی حكوومی و بەڕێوەبەری پەروەردە و سەرۆكی ئەنجومەنەكان بەشداری بوون، چەندین چالاكیی رۆشنبیری و پەروەردەیی و رێزلێنان بەڕێوەچوو، كە لە لایەن سەنتەری بارزانی بۆ رۆشنبیری و پەرەپێدان لە عەفرین رێكخرابوو.
دەربارەی ئەو رێوڕەسمە، بەڕێز رەواج حاجی ئەندامی دەستەی كارگێڕیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بەرپرسی دۆسیەی عەفرین، رایگەیاند، لەم رێوڕەسمەدا پێشانگایەكی تایبەت بە وێنەكێشان كرایەوە، كە چەندین هونەرمەند بەشداری بوون، هەروەها بڕوانامە بە سەر 140 بەشداربووی خوولەكاندا دابەش كرا. گوتیشی: “لە ماوەی 6 مانگی رابردوو 13 راهێنان لە خولەكانی كۆمپیۆتەر، دروومان، چاككردنەوەی مۆبایل و فێربوونی زمان و چەند سێكتەری دیكە ئەنجام دراون. هەر لەو ماوەیەشدا قوتابییە یەكەمەكانی بەكالۆریا دیارییان پێشكەش كراوە”.
دوای كردنەوەی نووسینگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە عەفرین و لە رێگەی ئەم نووسینگەیەوە بەردەوام هاوكاریی جۆراوجۆر بە دانیشتووانی ئەو ناوچەیە گەیەندراوە، هاوكارییەكانیش خۆراكی و ناخۆراكی و تەندروستی و كردنەوەی خولی رۆشنبیری و پیشەیی لەخۆ دەگرێت.
لە عەفرین ڤیستیڤاڵێكی تایبەت بە بۆنەی رۆژی جیهانیی پەروەردە ساز دەكرێت
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
كار و چالاكییەكانی بهشی ئازیزان و بێهاوژینان لە دهزگای خێرخوازیی بارزانی لە ساڵی 2024
26/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
لە دیداری ساڵانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ستراتیژیەتی درێژماوەی كاری پێنج ساڵی داهاتوو دەستنیشان دەكرێت
23/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »