دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF)، وەك نەریتێكی ساڵانە و لەگەڵ هاتنی مانگی پیرۆزی رەمەزان، بە هاوكاریی و هاوبەشیی كۆمپانیا و خێرخوازانی ناوخۆ و بیانی و رێكخراوەكانی مرۆیی، پارسێلی خۆراك بەسەر خێزانەكانی كەمداهات دابەش دەكات. بۆ رەمەزانی ئەمساڵیش لە پرۆژەی دابەشكردنی پارسێلی خۆراك لە مانگی پیرۆزی رەمەزان 8000 پارسێلی خۆراكی بە هاوكاریی هاوبەشەكانی كە بریتین لە (كۆمپانیای بەرانەتی و كۆمپانیای(BAT) بۆ خێزانەكانی كەمداهات دابین كردووە و، ئۆفیسەكانی دەزگا لە هەولێر، سلێمانی، دهۆك، كەركووك، هەڵەبجە، گەرمیان، نەینەوا و شارەكانی دیكە بەسەر خێزانەكانی كەمداهات دابەشی دەكەن. ئەم پرۆژەیە بە درێژایی مانگی رەمەزان بەردەوام دەبێت.
جۆرەكانی خۆراكەكان بریتین لە: (برنج، دۆشاوی تەماتە، زەیت، ساوار، فاسولیا، نیسك، شەكر، خوێ، چا، ئارد، شەعریە، ماكارۆنی، مریشك، خورما). ئەو 8000 كارتۆنی خۆراكەش بەمجۆرە و لەم پارێزگا و شارانە دابەش دەكرێن:
هەولێر 2500 ، دهۆك 1500، سلێمانی1250، هەڵەبجە 1000، كەركووك 750، نەینەوا 500 و گەرمیان 500 كارتۆنی خۆراك، كە ناوشار و دەوروبەری شارەكان لەخۆی دەگرێت.
ئەم پرۆژەیە تەنیا دابەشكردنی پارسێلی خۆراك دەگرێتەوە. دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هاوكاریی هاوبەشانی چەندین پرۆژەی دیكەی لە مانگی پیرۆزی ڕەمەزاندا هەیە.
پرۆژەی دابەشكردنی پارسێلی خۆراك لە مانگی پیرۆزی رەمەزان جێبەجێ دەكرێت
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
دەزگای خێرخوازیی بارزانی داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكات پشتیوانی لە ئازادیی خوێندن بە زمانی دایك بكەن
01/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
دانانی بەردی بناغەی سەنتەری هۆشیاری و شیاندنەوەی ئالوودەبووانی ماددە هۆشبەرەکان
27/11/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »