سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشوازی لە رۆژ پێشڕەو دزەیی دەكات

بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، رۆژی 20ی5ی2024 لە سەرۆكایەتیی دەزگا، بە گەرمی پێشوازی لە بەڕێز رۆژ پێشڕەو دزەیی كرد.
لەو دیدارەدا سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی سەردانەكەی بەرز نرخاند و سوپاسی هەڵوێستەكانی كرد و هیوای سەركەوتنی بۆ خواست و تەواوی پاڵپشتیی خۆی بۆ وتەكانی دەربڕی و رایگەیاند: “رۆژ پێشڕەو دزەیی سومبولێكی خۆڕاگری و هەستانەوەیە لە بەرانبەر ئەو نەهامەتییەی بەسەر خۆی و خانەوادەی رێزداری هات”، هیوای تەندروستی بۆ خۆی و كەسوكاری خۆاست و بەڵێنی پێدا كە دەزگای خێرخوازیی بارزانی ماڵی ئەو دەبێت بۆ گەیاندنی هاوكارییەكان بە خەڵكی هەژار و كەم داهات.
هاوكات بەڕێز رۆژ پێشڕەو دزەیی جەختی لەوە كردەوە، بە مەبەستی دووپاتكردنەوەی ئەو بەڵێنانەی خوالێخوشبوو پێشڕەو دزەیی(باوكی) كە بۆ هاوكاریی مرۆیی لە رێگای دەزگای خێرخوازیی بارزانی دابووی، سەردانی كردووە. هەروەها رایگەیاند: “هەماهەنگی و بەخشینەكانی گرووپی كۆمپانیاكانی فاڵكۆن بۆ پڕۆژەكانی دەزگا و هاوكاریی نیازمەندان و هەژاران و لێقەوماوان بەردەوام دەبێت و چەندین دەستپێشخەریی مرۆییان دەبێت”.
لە كۆتایی ئەو دیدارەدا بەڕێوەبەری كۆمپانیاكانی فاڵكۆن، پەیكەری “فاڵكۆن” كە هێمای دروستبوونی نەوەیەكی كارامەی گەنجە لە نێو ئەو مێژووەدا، پێشكەشی سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كرد.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest