سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشوازی لە شاندێكی كۆمیسیۆنی باڵای پەرنابەرانی جیهان دەكات

بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، رۆژی 8ی5ی2024 لە سەرۆكایەتیی دەزگا، پێشوازی لە شاندێكی كۆمیسیۆنی باڵای پەرنابەرانی جیهانی بە سەرۆكایەتیی بەڕێز جین نیكۆڵاس نوێنەری(UNHCR) لە عێراق كرد.
لە دانیشتنێكی دۆستانەدا بارودۆخی مرۆیی هەرێمی كوردستان كەوتە بەرباس و بەڕێز سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، هاوكاری و هەماهەنگییەكانی كۆمیسیۆنی باڵای پەنابەرانی جیهانی بەرز نرخاند، جەختیشی لەوە كردەوە كە دەزگای خێرخوازیی بارزانی سوودی زۆری لە ئەزموونی كۆمیسیۆنی باڵای پەرنابەران وەرگرتووە.هەروەها سوپاسی ستافەكانی كۆمیسیۆنی باڵای پەرنابەرانی كرد، كە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوو لەگه‌ڵ تیمەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێكەوە خزمەتی ئاوارە و پەنابەرانیان كردووە. هیواشی خواست ئەو هاوكاری و هەماهەنگییانە لە داهاتووش بەردەوام بن.
لەلای خۆیەوە بەڕێز جین نیكۆڵاس نوێنەری(UNHCR) لە عێراق، باسی لەوە كرد، كە بەشێوەیەكی زۆر ئەرێنی لەو ئەزموونە دەڕوانێت كە لە عێراق و هەرێمی كوردستان هەیبووە، گوتیشی: “بەداخەوە ماوەی كاركردنم تەواو بووە و  هەر ئەوەش هۆكاری ئەم سەردانە بوو.  زۆر شانازی بە هاوبەشیمان لەگەڵ ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگیی قەیرانەكان (JCC)  و لە رێگەی ئەوانیشەوە لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكەم.
لە كۆتایی ئەو دیدارەشدا بەڕێز موسا ئەحمەد، رێزلێنان و سوپاسنامەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە بەڕێز جین نیكۆڵاس پێشكەش كرد.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest