دەزگای خێرخوازیی بارزانی و كۆمپانیای (FNC) لە كاری هاوبەشی مرۆیی بەردەوام دەبن

بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، رۆژی 26ی5ی2024 سەردانی كۆمپانیای (FNC) كرد و لە لایەن بەڕێز تەیسیر ئەلفەرەج سەرۆكی كۆمپانیاكە بە گەرمی پێشوازی لێكرا.
ئامانجی سەردانەكە دەربڕێنی سوپاسگوزاریی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بوو لە هەمبەر كارە مرۆییەكانی كۆمپانیای (FNC) كە لە رابردوودا هاوبەش و هاوكاری دەزگای خێرخوازیی بارزانی (BCF) بوون، بەتایبەتی لە هەڵمەتی بەرپرچدانەوەی كارەساتی سرووشتی و لافاو و هەروەها لە بنیادنانی 3 قوتابخانەی قۆناغی بنەڕەتی لە (سیدەكان و هەڵەبجە).
هەر لەو دیدارەدا سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، هیوای بەردەوامیی لە هاریكارییە مرۆییەكان و سەركەوتنی بۆ خواستن و لە لای خۆیەوە سەرۆكی كۆمپانیای (FNC)، خۆشخاڵیی خۆی بەو سەردانە دەربڕی و دڵنیایی دا، كە كۆمپانیاكەیان لە ڕێگەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، لە هاوكارییە مرۆییەكانیان بەردەوام دەبن. هاوكات ستایشی كار و چالاكییە مرۆییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كرد.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest