لە ڕۆژانی جەژنی قوربان دەزگای خێرخوازیی بارزانی پرۆژەی گۆشتی قوربانی جێبەجێدەكات

دەزگای خێرخوازیی بارزانی ساڵانە لەگەڵ هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز، پرۆژەی گۆشتی قوربانی رادەگەیەنێت بە هاوبەشی لەگەڵ لایەنە خێرخوازییەكان و كۆمپانیاكانی ناوەخۆ، وئەم ساڵ بە هاوبەشی لەگەڵ مانگی سووری ئیماراتی كۆمەڵێك كەسایەتی وناوەخۆیی پرۆژەی گۆشتی قوربانی راگەیاند.
لە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان رێكەوتی 16ی6ی2024، لە پرێس كۆنفراسێكدا بە ئامادەبوونی موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی وئومێد خۆشناو پارێزگای هەولێر پرۆژەی گۆشتی قوربانی راگەیەنرا.
لە پرێس كۆنفراسەكەدا بەڕێز ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر دوای بەخێرهاتنی میدیاكاران پیرۆزبایی لە تەواوی موسڵمانانی كوردستان وجیهان كرد، دوای بەخێرهاتنی ئامادەبووانی باسی لە ئەنجامدانی قوربانی لە چوار رۆژی جەژن كرد و ئامادەیی كوشتارگەی هەولێری پێشاندا بۆ پێشوازیكردن لە هاوڵاتیان بۆ هێنانی ئاژەڵ بۆ كوشتارگە. دواتر سوپاسی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و كونسوڵییەی توركیا ومانگی سوری عێراقی .. كرد.
بەرێز موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە ووتەیەكدا پیرۆزبایی جەژنی پێشكەش بە موسولمانان وكوردستانیان كرد و گوتی: دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئەم ساڵ لە چاڵاكیەكانی جەژنی قوربانی پیرۆژ وەكوو هەمیشە كە راسپێردراوین لە لایەن جەنابی سەرۆك بارزانی یەوە لەم بۆنە ئاینی ونیشتیمانییانە هەموو تواناكانی خۆمان بە هەماهەنگی لەگەڵ خێرۆمەندانی كوردستان بخەینە كار بۆ ئەوەی لە خزمەتی هەژار وكەمدەرامەت وئاوارە وپەنابەران دابین.
لە درێژەی ئەوەی خستە روو كە تەنها لەم ساڵدا چاڵاكیەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە حەفت ملیار تێپەری كردووە و گوتی: 15.245 منداڵ سوودمەندبوونە لە پرۆژەی منداڵانی ئازیز بە بەهای 4.575.000 دۆلار و هاوكاری نەختینەیی بەسەر زیاتر لە 600 خێزان دابەشكراوە، بە بڕی بە بڕی 130.000 دۆلار جلوبەرگی جەژنانە بۆ 596 منداڵ دابینكراوە، هەروەها خۆراكی ووشك سەبەتەی خۆراكی بۆ 500 خێزان دابینكراوە.
بەڕێز سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئاماژەی بەوەدا كەوا دەزگای خێرخێوازیی بارزانی 80 جوانەگای دابین كردووە بۆ پارێزگاكانی كوردستان لە كەركوك تا دەگاتە هەڵەبجە و سلێمانی وهەولێر و دهۆك. هەروەها بەڕێزیان سوپاس و پێزانینی ئاراستە بەڕێزان پارێزگاری هەولێر و ئیدارەی كوشتارگەی هەولێری كرد بۆ جێبەجێكردنی هەموو ڕێنماییەكانی تەندروستی لە ئەنجامدانی كارەكانیان.
لە كۆتایی قسەكانیدا سوپاسی پێشكەش بە هاوبەشەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی كرد بەتایبەتی مانگی سووری ئیماراتی و گروپی كۆمپانیاكانی گەلیاوە وبەڕێز خالید خۆشناو.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە یەكەم رۆژی جەژن بە هاوبەشی لەگەڵ مانگی سووری ئیماراتی و كۆمپانیای گەلیاوە و پارێزەر سەفین دزەیی، دەستی بە دابەشكردنی گۆشتی قوربانی لە هەولێر كرد، وتیایدا 2226 جێ گۆشتی بەسەر دانیشتوانی دارەتوو، پیرزین، كەسنەزان، شاوێس و مەلائۆمەر دابەشكرد.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest