دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارتی پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە هاوبەشی لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی (LDS)ی ئەمریكی و دەزگای خێرخوازیی (The Stirling Foundation ) و رێكخراوی (Dutch Flower Stationary) 50 قوتابخانە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و ناوچە دابڕێنراوەكان نۆژەن دەكاتەوە.
دوای ڕاگەیاندنی پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی 50 قوتابخانە لە پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان و ناوچە دابڕێنراوەكان لە ڕێكەوتی 1\7\2024 بە ئامادەبوونی بەڕێزان موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF) و ئالان حەمە سەعید وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە یاداشتی لێكتێگەیشتن بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەكە لە نێوان بەڕێزان سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی و وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان واژوو كران، كاركردنی نۆژەنكردنەوەی قوتابخانەكان كەوتە واری جێبەجێكردن و هەر لەو چێوەیەدا لە هەولێر 20 قوتابخانە، لە دهۆك 20 قوتابخانە، لە مووسڵ 5 قوتابخانە و لە كەركووك 5 قوتابخانە كاری نۆژەنكردنەوەیان دەستی پێكردووە.
پڕۆژەی نۆژەنكردنەوەی 50 قوتابخانەكان جگە لەوەی خزمەتی قوتابیان و مامۆستایان دەكات، لە هەمان كاتدا پاڵنەرێكە بۆ قوتابیان بۆ ئەوەی لە كەشێكی شیاوتر وانەكانیان بخوێنن، هاوكات دەیان هەلی كاریشی بۆ خەڵكی ناوچەكە ڕەخساندووە.
