لە دەیان گوندی سنووری عەفرین خزمەتگوزاریی پزیشكی پێشكەش دەكات

دەزگای خێرخوازیی بارزانی(BCF)، جگە لە دابەشكردنی هاوكاریی خۆراكی و ناخۆراكی و لە سنووری عەفرین و كردنەوەی خولەكانی پەروەردەیی و پیشەیی لە “سەنتەری بارزانی بۆ ڕۆشنبیری و گەشەپێدان” لە عەفرین، تیمی گەڕۆكی پزیشكیی سەر بە نووسینگەی عەفرینی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، خزمەتگوزاریی پزیشكیی پێشكەش بە دانیشتووانی چەندین شارەدێ و گوندی سەر بە شاری عەفرین كردووە.
دانیشتووانی ناوچەی عەفرین و شارەدێ و گوندەكانی دەوروبەری دوای گەڕانەوەیان بۆ زێدی خۆیان پێویستییان بە هاوكاریی خۆراكی و ناخۆراكی و پزیشكی هەیە. بۆیە نووسینگەی عەفرینی سەر بە دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چوارچێوەی چالاكییەكانیدا، ئەم پێداویستییانەیان بۆ دابین دەكات و لە هاوكاریكردنیان بەردەوام دەبێت.
لە ڕۆژانی 10و11و12ی مانگی 8ی2024 خزمەتگوزاریی پزیشكی پێشكەش بە دانیشتووانی گوندەكانی(خزریا، شيخورزێ، عەلی كارۆ، هیاملی)ی سەر بە شارەدێی بلبل لە سنووری عەفرین كرا، ئەو كەسانەی سوودمەندبوون لەم خزمەتگوزارییە پزیشكییە بەمجۆرە بوون:
لە گوندی خزریا 38 كەس (4 منداڵ، 22 ئافرەت و 12 پیاو)
لە گوندی شيخورزێ 38 كەس (17 منداڵ، 19 ئافرەت و 2 پیاو)
لە گوندی عەلی كارۆ 60 كەس (15 منداڵ، 29 ئافرەت و 16 پیاو)
لە گوندی هیاملی 31 كەس (5 منداڵ، 22 ئافرەت و 4 پیاو).
ئەم پشكنینانە دیاریكردنی نەخۆشی و شیكردنەوە و پێدانی دەرمان و چارەسەری دەگرێتەوە، بە جۆرێك تیمی گەڕۆكی پزیشكی هەر ڕۆژەو دەچێتە گوندێك، بۆ ئەوەی دانیشتووانی گوندەكان لە دەورووبەری عەفرین و شارەدێكانی سوودی لێ ببینن.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest