دەزگای خێرخوازیی بارزانی باڵاخانەی كۆلێژی زانستە ئیسلامییەكان لە تكریت دەكاتەوە

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە ئامادەبوونی چەندین كەسایەتیی ئایینی و ئەكادیمی و بەرپرسانی حكوومی و ئیداری، باڵاخانەی نوێی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی لە تكریت كردەوە.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی، دوای ئەوەی دروستكردنی باڵاخانەی كۆلێژی زانستە ئیسلامییەكانی بە هاوبەشی لەگەڵ كۆمەڵەی فریاگوزاریی كوەیتی لە تكریت تەواوكرد، لە ڕێكەوتی 3/10/2024 بە ئامادەبوونی بەڕێزان، ئیسماعیل عەبدولعەزیز ئەندامی دەستەی كارگێڕیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، سەرۆكی زانكۆی تكریت(وەعد مەحموود رەئوف) و ڕاگری كۆلێژی زانستە ئیسلامییەكان(ئەنوەر فارس) و چەندین كەسایەتیی ئایینی و ئەكادیمی و بەرپرسانی حكوومی و ئیداری، باڵاخانەی نوێی کۆلێژی زانستە ئیسلامییەکانی لە تكریت كردەوە.
ئەو باڵاخانەیە لە چەندین هۆڵی خوێندن و نووسینگە و تاقیگە و پەرتووكخانە پێك دێت. تێچووی پڕۆژەكە بڕی 1.376.798 دۆلار بووە و لەسەر ڕووبەڕی 3.480 مەتر دووجا دروست كراوە.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest