دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێکخراوی پەیس ڤیڵج لە كاری مرۆیی هاوبەش بەردەوام دەبن

شاندی ڕێکخراوی (گوندی ئاشتی –  Peace Village)ی ئەڵمانی بە سەرۆكایەتیی كڵاودیا پپملێر – بەڕێوەبەری پەیوەندییە گشتییەكانی ڕێكخراوەكە، لە ڕێكەوتی 16/12/2025 سەردانی سەرۆكایەتیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی-یان لە هەولێر كرد و لە لایەن موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە گەرمی پێشوازییان لێكرا.
لەو دیدارەدا پڕۆژە و كاری هاوبەش لە ماوەی ڕابردوو خرانە بەر باس و هەر دوو لایەن ئەركی یەكدیكەیان بەرز نرخاند. هاوكات جەخت لەوەش كرایەوە كە لە داهاتووش كاری پێكەوەییان لە بواری تەندروستی و هاریكاری پزیشكی بۆ خەڵكی نیازمەند دەبێت.  
لە چوارچێوەی کاری هاوبەشی نێوان دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێکخراوی (Peace Village)ی ئەڵمانی، بە چەندین قۆناغ خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان پێشكەش كراون.
لە ڕابردوودا کۆمەڵێک منداڵی خاوەن حاڵەتی تەندروستیی ئاڵۆز، لە وڵاتی ئەڵمانیا پشکنینیان بۆ کرا و چارەسەری پێویستیان وەرگرت.
لە قۆناغێکی تازەشدا هەر ئەمساڵ لە شارەکانی هەولێر و دهۆک ئەو منداڵانە دەستنیشان كران کە پێویستییان بە چارەسەری پزیشکی هەبوو و دەتوانرێت لە ناوخۆی هەرێمی کوردستان حاڵەتەکانیان چارەسەر بکرێت.
لە ئەنجامی ئەو پرۆسەیەدا توانرا کۆمەڵێک منداڵ ببینرێن و بەپێی حاڵەتەکانیان پۆلێن بکرێن، بۆ ئەوەی لە داهاتووی نزیكدا چارەسەری پزیشکی وەربگرن.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest