دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە هانای لافاو لێدراوانی شەرگاتەوە دەڕوات

بەهۆی لافاوەوە لە قەزای شەرگاتی سەربە پارێزگای سەلاحەددین زیاتر لە ٣٠٠٠ خانوو ژێر ئاو کەوتوون و ١٢ کەسیش گیانیان لە دەست داوە و بە هەزاران کەس ئاوارە بوون.

بەشی هاوکاری و فریاگوزاری دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە دەم داوای لێقەوماوانەوە دەڕوات و بەیانی رێکەوتی ٢٥/١١/٢٠١٨ هاوکاریی فریاگوزاری بەپەلە دەگەیەنێتە قەزای شەرگات.

بەپێی هەواڵی مێدیاکان ئاستی ئاو لە قەزاکە ١ مەتر بەرز بووەتەوە و لە هەندێک شوێن تەواوی خانووەکان ژێر ئاو کەوتوون. بەهۆی لافاوەکە زیاتر کە ٥٠٠٠ کەس ئاوارە بوون و ١٢ کەس گیانیان لە دەست داوە کە زۆر به‌یان مندال و ئافره‌تن.

Share on facebook
Facebook
Share on email
Email
Share on twitter
Twitter
Share on linkedin
LinkedIn
Share on pinterest
Pinterest

پاڵپشتی ژیانێکی نوێ بکە