لە چوارچێوەی بەردەوامیی هەوڵە مرۆیی و تەندروستییەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، بە هاوکاریی ڕێکخراوی MAIN ی نەرویجی، لە ڕێکەوتی 7/9/2026، لە بەڕێوەبەرایەتیی نەخۆشخانەی نانەکەلی لە هەولێر، کۆنگرەیەکی میدیایی بە مەبەستی ڕاگەیاندنی گەیشتنی دەرمانی تایبەت بە نەخۆشانی شێرپەنجە بۆ هەرێمی کوردستان بەڕێوەچوو.
دەرمانی (Lenalidomide 15mg – 20mg)، یەکێکە لە دەرمانە دەگمەن و گرنگەکان بۆ هەندێک جۆری نەخۆشیی شێرپەنجە، کە لەم ماوەیەدا لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە شێرپەنجە لە هەرێمی کوردستان بەردەست نەبوو.
لە ڕێگەی پڕۆژەی هاوکاریی پزیشکیی هەرێمی کوردستان و دەزگای خێرخوازیی بارزانی و بە هاوکاریی ڕێکخراوی MAIN ی نەرویجی، بڕی 953 پاکەت لەم دەرمانە گەیشته هەرێمی کوردستان و بەم شێوەیە دابەش كران:
هەولێر: 388 پاکەت
دهۆک: 365 پاکەت
سلێمانی: 200 پاکەت
هەر پاکەتێک 21 حەب لەخۆ دەگرێت و نرخی نزیکەی 6 ملیۆن دیناری عێراقییە.
لە کۆنگرە میدیاییەکەدا، د. هەردی جەواد سابر، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی نانەکەلی، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەربڕی و گرنگیی ئەم هەنگاوەی لە دابینکردنی دەرمانی پێویست بۆ نەخۆشانی شێرپەنجە باس کرد.
هەروەها، د. لەزگین جەمیل، بەڕێوەبەری ڕێکخراوی MAIN ی نەرویجی لە هەرێمی کوردستان و عێراق، باسی هاوکارییە بەردەوامەکانی نێوان دەزگای خێرخوازیی بارزانی و ڕێکخراوی MAIN کرد و ئاماژەی بە گرنگیی بەردەوامبوونی ئەم هاوبەشییە مرۆیی و تەندروستییە دا.
د. عەباس ئازاد، بەرپرسی یەکەی تەندروستیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، جگه له بهرزنرخاندنی ئهو هاوكارییه دهگمهن و بهسوودهی
ڕێکخراوی MAIN، خستنهڕووی زهروورهتی دابینكردنی ئهو جۆره دهرمانانه، جهختی لهوهش كردهوه، كه هۆشیاركردنهوه و گرتنهبهری
ڕێكارهكانی پێشگیری له تووشبوون بهو جۆره نهخۆشییانه پێویسته بایهخی تهواویان پێبدرێت، ئهوهشی خستهڕوو كه ههر لهو بوارهدا دەزگای خێرخوازیی بارزانی و زانكۆی سۆران ههڵمهتێكی هاوبهش و فراوانیان دهست پێكردووه.
ئەم کۆنگرە میدیاییە بە ئامادەبوونی فەرزین بەگزادە، سەرپەرشتیاری بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان و هۆبەی یاسایی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، ستاڤ ئاسۆ بهڕێوهبهری نووسینگهی دهزگا له ههولێر و د. عەباس ئازاد، بەرپرسی یەکەی تەندروستیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەڕێوەچوو.
دابینکردنی ئەم دەرمانە دەگمەنە، بەشێکە لە هەوڵه بەردەوامەکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بۆ پشتگیریی کەرتی تەندروستی و یارمەتیدانی نهخۆشییهكانی درێژخایهنی نەخۆشان، بەتایبەتی ئەو نەخۆشانەی پێویستییان بە دەرمان و چارەسەری تایبەت هەیە.












