بەهۆی ئاگر کەوتنەوە له هه‌ردوو ویلایه‌تی نیوساوس وێڵز و كوینس لاند له به‌شی رۆژئاوای ئوستراڵیا (2) هه‌زار و (683) یه‌كه‌ی نیشته‌جێ بوونی هاووڵاتیان سوتاوە و نزیکەی (34) کەس گیانیان لەدەستداوە، هەروەها بەو هۆیەوە نزیكه‌ی رووبه‌ری (3) ملیۆن هێكتار زه‌وی و دارستان سووتاوه.
دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە چوارچێوەی چالاکییە نێودەوڵەتییەکانیدا، هاوکاری بۆ زیانمەندانی ئەم رووداوە دابین کرد. هاوکاری دەزگای خێرخوازیی بارزانی بریتییەلە دەیان هەزار لیتر ئاوی خواردنەوە و لە رێگەی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ئوسترالیا بۆ لێقەوماوان دابین کرا.