دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری دەگەیەنێتە کوردانی یەمەن

دوای ئاگاداربوون لە بارودۆخی دانیشتوانی گوندێکی کوردنشین لە وڵاتی یەمەن، دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوکاری خۆراکی گەیاندە دانیشتوانی گوندەکە.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی رێکەوتی ٢٠ی مانگی ١ی ٢٠٢٠ هاوکاری خۆراکی گەیاندە ١٤٠ خێزانی کورد لە وڵاتی یەمەن و لەم چالاکییەدا ٧٠٠ کەس سودمەند بوون.

بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی گوتی: “ئێمە وەکوو دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەوڵمانداوە سنورەکان ببەزێنین و لەهەر شوێنێک کەسێک پێویستی بە هاوکاری ئێمەبێت پاڵپشتیان بکەین، بۆ ئەم مەبەستەش هاوکاریمان گەیاندە ١٤٠ خێزانی کورد لە وڵاتی یەمەن”.

كوردانی یه‌مه‌ن له گوندێک بەناوی ئەلکوردییە‌ لە پارێزگای محویتی یەمەن دەژین و له‌ باردوخێكی ئابووری زۆر خراپدان و نا سه‌قامگیری رەوشی ئه‌منی لەو وڵاتەدا ژیانی ئەوانی دژوارتر کردووە.

Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest