داو و دەرمان بۆ كەمپەكانی پەنابەران دابیندەكرێت لەپڕۆژەیەكی هاوبەشی نێوان دەزگای خێرخوازیی بارزانی و دەزگای LDSی ئەمریكی دەرمان و پێداویستی تەندروستی پێشكەشی بنكەی تەندروستی كەمپەكانی پەنابەران لە پارێزگای هەولێر دابیندەكرێت.
ئەمڕۆ رێكەوتی 04/07/2019 لە چوارچێوەی پڕۆژەكەدا دەرمان و پێداویستی تەندروستی بە ئامادەبوونی نوێنەرانە دەزگای LDS و دەزگای خێرخوازیی پێشكەشی بنكەی تەندروستی دارەشەكران كرا كە ئەم بنكەیە لە لایەن فەرمانگەی تەندروستی پارێزگای هەولێر بەڕێوە دەچێت.
سەبارەت بە پڕۆژەكە بەڕێز كێن ئاسای نوێنەری دەزگای LDS گوتی: “ئێمە پەیوەندییەكی زۆرباشمان لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی هەیە و چەندین پڕۆژەی هاوبەش بەیەكەوە جێبەجێدەكەین. ئەمڕۆش لێرەین هەتاوەكو دەرمان پێشكەشی پەنابەران لە كەمپی دارەشەكران بكەین و لە داهاتووشدا پڕۆژەكەمان بۆ كەمپەكانی باسرمە، كەورگۆسك و قوشتەپە بەردەوام دەبێت.”
بەرێز دكتۆر عەباس سەرپەرشتیاری سێكتەری تەندروستی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رۆڵی دەزگای LDSی بەرز نرخاند و سەبارەت بە پڕۆژەكە گوتی: “پێداویستییە پزیشكییەكان پێكدێن لە داو و دەرمان و پێداویستی تاقیگەو دەم و ددان و پێداویستی مانگێكی بنكە تەندروستییەكان پڕدەكەنەوە و بۆ ماوەی ساڵێك ئەم پڕۆژەیە بەردەوام دەبێت.”
دەزگای LDS چەندین پڕۆژەی هاوبەش لەگەڵ دەزگای خێرخوازیی بارزانی بەڕێوەدەبات. لەڕێگەی پڕۆژەی چاودێری خاوەن پێداویستییەكانی تایبەتەوە ساڵانە ویلچەیر و عەكازەو رەوڕەوە و زۆر پێداویستی دیكەی كەم ئەندامان دابیندەكات.