شاندی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له‌سه‌ر بانگهێشتی فه‌رمیی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی مانگی سوور و خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی، لە ڕۆژانی13و 14 و 15/11/2024 به‌شداری له دیداری نێوده‌وڵه‌تی سفێر له وڵاتی توركیا ده‌كات.
دیداری نێوده‌ڵه‌تی سفێر ئه‌مساڵ (2024) به هاوكاریی مانگی سووری توركی و به سه‌رپه‌رشتیی فیدراسیۆنی نێوده‌وڵه‌تیی مانگی سوور و خاچی سووری نێوده‌وڵه‌تی به به‌شداریی 70 پسپۆڕ و ڕاهێنه‌رانی بواری مرۆیی له 39 وڵاتی دونیا ده‌ستی به كاره‌كانی كرد.
ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕیی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی، به‌ڕێزان (ئاوات مسته‌فا و كارزان نووری) لەو دیدارەدا به‌شدار بوون.
به‌ڕێز (ئاوات مسته‌فا) لە پالنێڵكەیدا باسی له كار و پڕۆژه‌كانی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی لە هەموو سێكتەرەكان كرد و، تیشكی خسته‌سه‌ر بارودۆخی مرۆیی لە هه‌رێمی كوردستان و عێراق و جەختی لەوە كردەوە، كە ڕۆحییه‌تی مرۆڤدۆستیی كوردستانییان بەتایبەتی له بواری لە‌خۆگرتنی ئاواره‌و په‌نابه‌ران و ئه‌و به‌ربه‌ستانه‌ی له‌م رێگایه‌وە هاتوونه پێش زۆر بەرز بووە. ئەوەشی دووپات كردەوە كە “ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی له جێبه‌جێكردنی ستاندارده مرۆییه‌كان له به‌ڕێوه‌بردنی كەمپه‌كان له‌گه‌ڵ ئاواره‌و په‌نابه‌ران له هه‌رێمی كورستان زۆر سەركەوتوو بووە”.
هه‌ر سه‌باره‌ت به دیداره‌كه به‌ڕێز كارزان نووری ڕایگه‌یاند: “ماوه‌ی شەش ساڵه ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی نوێنه‌ری دامه‌زراوه‌ی سفێره له هه‌رێمی كوردستان كه بریتیه له په‌یماننامه‌ی مرۆیی و به‌ده‌نگه‌وه‌چوونی مرۆییانه”، گوتیشی: “ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی هه‌میشه له گه‌یاندنی هاوكارییه‌كان خۆی له‌گه‌ڵ ستاندارده جیهانییه‌كان گونجاندووه و ژێرخانێكی مرۆیی گه‌وره‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان بنیاد ناوه”. ئەوەشی خستەڕوو كە “په‌رتووكی سفێر” له‌سه‌ر ئه‌ركی ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی وه‌رگێڕدراوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی و خوێنه‌ران و بەكاربەرانی بۆ هاریكاریی مرۆیی له كوردستان هان داوە و بەو پێوەرە مرۆییانە ئاشنای كردوون.
ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی به‌شداریی دیداری نێوده‌وڵه‌تیی سفێر ده‌كات
Facebook
Email
Twitter
LinkedIn
Pinterest
نوێترینەکان
كار و چالاكییەكانی به‌شی ئازیزان و بێهاوژینان لە ده‌زگای خێرخوازیی بارزانی لە ساڵی 2024
26/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »
لە دیداری ساڵانەی دەزگای خێرخوازیی بارزانی ستراتیژیەتی درێژماوەی كاری پێنج ساڵی داهاتوو دەستنیشان دەكرێت
23/12/2024
هیچ لێدوانێک نییە
زیاتر »