بەڕێز محەمەد بن سلێمان ئەلعەسیری كونسووڵی گشتیى شانشینی عەرەبیی سعوودیە له هەرێمی كوردستان سەردانی سەرۆكایەتیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەكات و بڕی 25،000 كیلۆ خۆرما بۆ خەڵكی ئاوارە و پەنابەران دابین دەكات.
بەڕێز محەمەد بن سلێمان ئەلعەسیری كونسووڵی گشتیى شانشینی عەرەبیی سعوودیە له هەرێمی كوردستان، لە ڕێكەوتی 17\11\2024 سەردانی سەرۆكایەتیی دەزگای خێرخوازیی بارزانی لە هەولێر كرد و لەلایەن بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆكی دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە گەرمی پێشوازییان لێكرا.
لەو دیدارەدا كار و چالاكییەكانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی تاوتوێ كران و جەختیان لە كاری پێكەوەیی بۆ گەیاندنی هاریكارییەكان بە خەڵكی نیازمەند و ئاوارە و پەنابەران لە داهاتووی نزیك كردەوە.
هەر لە هەمان ڕۆژ بەڕێز كونسووڵی گشتیى شانشینی عەرەبیی سعوودیە له هەرێمی كوردستان، بڕی 25،000 كیلۆ خۆرما كە لە لایەن (ناوەندی خێرخوازیی شا سەلمان) دابین كرابوو بۆ دابەشكردن بە سەر خەڵكی ئاوارە و پەنابەران لە هەرێمی كوردستان، بە دەزگای خێرخوازیی بارزانی پێشكەش كرد.