رێکەوتی ١٧/٢/٢٠٢٠ بەڕێز کوانگ خۆچی کۆنسوڵی کۆریای باشور لە هەرێمی کوردستان، سەردانی بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی کرد.
لە دیدارەکەدا بارودۆخی مرۆیی ناوچەکە بە گشتی و پڕۆژە و چالاکییە هاوبەشەکانی هەردوولا تاوتوێکرا.
بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆکی دەزگای خێرخوازیی بارزانی رۆلێ وڵاتی کۆریای باشوری لە هاوکارییە مرۆییەکانیان بۆ پەنابەران و ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان بەرز نرخاند. هەردوو لا جەختیان لەسەر بەرەوپێشبردنی کارە هاوبەشەکانیان کردەوە و بەڕێز کوانگ خۆچی گوتی: دەزگای خێرخوازیی بارزانی هاوبەشێکی گونجاوە بۆ ئەنجامدانی کاری هاوبەش لەگەڵ کۆریا.